به غداد-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، محمد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیران پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی بەسرە کرد.
سودانی لە تویتێکدا، دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت و بڵاویكردەوە تێیدا هاتووە : "گەلەکەمان لە بەسرە فەیحا، و لە هەموو شارەکانی عێراق، لە سایەی میهرەبانی و بەخشندەیی و سەبوریتان، وێنهی گهشاوه و بێ پەڵەی ڕووخساری سەربەرزی عێراقییەکان رهنگیداوه”.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئێوە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشداریتان کردووە لە نوێنەرایەتیکردنی وڵاتی ئازیزمان، بە باشترین شێوە، بە شێوەیەک کە لەگەڵ مێژووەکەی و پێگەی خۆی لەنێو گەلاندا بگونجێت".
لە کۆتاییدا وتی: گەلەکەمان، ئەمڕۆ هیوادارین کە ئێوە پەرۆش بن، ئەو ڕۆحە نیشتمانپەروەرییە بەرزە، و هاوکاری و پشتیوانی پێشکەش بە هەموو براکانتان بکەن لە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ ئەوەی یاری کۆتایی پاڵەوانێتی کەنداو ٢٥ بە جوانترین شێوە پیشان بدەن.