بهغداد-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، سەرۆک کۆمار جەختی لە گرنگی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و کۆریای باشوور کردەوە.
بەیاننامەیەکی سەرۆکایەتی کۆماری، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە ، "ئەمڕۆ عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆمار لە پەراوێزی چالاکییەکانی کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس لەگەڵ یۆن سۆک یۆل، سەرۆکی کۆریای باشوور کۆبووەوە". ئاماژەی بەوەشکرد، "لە میانی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆیان لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات کرد".
به پێی به ڕاگەیاندراوەكە سەرۆك کۆمار که پێداگری له سەر گرنگی په یوه ندییه کانی نێوان عێراق و کۆریای باشوور، و پێویستی پاراستنی هه ماهه نگی و ڕاوێژ له نێوان هه ڕدوو وڵات له باره ی پرسه جۆراوجۆره کان کرده وه ، به ئاماژه به "هاوکاری له بواره کانی خزمه تگوزاری و ژێرخانی ئابووری بە شێوەیەک کە خزمەت بە بەرژەوەندییە هاوبەشەکانیان بکات”.
لای خۆیەوە سەرۆکی کۆریای باشوور خۆشحاڵی خۆی بە ڕۆڵی گرنگی عێراق لە ناوچەکە دەربڕی و جەختی لە پشتیوانی وڵاتەکەی کردەوە بۆ هەوڵەکانی عێراقییەکان بۆ بەرقەرارکردنی سەقامگیری و ئاسایش.