سه‌رۆك وه‌زیران جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌له‌كردن له‌په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ ده‌كات

سیاسی
  • 19-01-2023, 12:16
  • +A -A

    به‌غدا- INA
    سه‌رۆك وه‌زیران محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت ده‌كات بۆ ‌تاوتوێكردنی كۆتا قوناغی پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌  
    نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له‌راگه‌یندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ راگه‌یاند" به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنچ شه‌ممه‌، به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌رۆكایه‌تی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی كرد به‌تاوتوێكردنی كۆتای قوناغی پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی 2023.
     سودانی روونیكرده‌وه‌ كه‌ پرۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی كاتێكی برد له‌گفتوگۆكان، ئه‌ویش له‌پێناوی گه‌یشتن به‌بودجه‌یه‌كی گۆنجاو له‌گه‌ڵ كاره‌ له‌پێشینه‌كانی به‌رنامه‌ی ویزاری، وجێبه‌جێكردنی ئامانجی به‌رنامه‌ی حكومه‌ت له‌به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌ژاری و دابینكردنی خزمه‌تگوزارایه‌ سه‌ره‌كییه‌كان بۆ هاوڵاتیان و چاكسازی ئابووری و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی.
    هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگی په‌له‌كردن له‌په‌سه‌ندكردنی بودجه‌ له‌لایه‌ن ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانه‌وه‌ كرد، چونكه‌ به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ په‌یوه‌سته‌ به‌ژماره‌یه‌ك له‌پرس و ته‌وه‌ره‌كانی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوكاری حكومه‌تیش ده‌كات له‌جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ و ستراتیژیه‌كانی له‌بوار و كه‌رته‌ زیندووه‌كان كه‌به‌هۆیانه‌وه‌ ده‌كرێت باشترین خزمه‌تگوزاری پێشكێش به‌هاوڵاتیان بكرێن.