بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرچاوەیەکی پزیشکی بڵاویکردەوە، لەئەنجامی ئەو پاڵنانەی لە نێو هاندەراندا لە دەوروبەری یاریگای جەزع نەخەڵ لە بەسرە 60 هاندەر برینداربوون.
ئەو سەرچاوەیە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە، "ئەو پاڵنانەی نێوان هاندەران لە دەوروبەری یاریگای جەزع نەخەڵ لە پارێزگای بەسرە، برینداربوونی 60 کەسی لێکەوتەوە".
سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، "زۆربەی ئەم برینانە سووکن".
ئەمڕۆ پێنجشەممە شاری وەرزشی بەسرە میوانداری یاری هەڵبژاردەی نیشتمانی بەرامبەر هەڵبژاردەی عومان لە خۆ دەگرێت ئەم یارییەیش یاری کۆتایی خولی ٢٥ی جامی کەنداوی عەرەبی کە لە شەشەمی ئەم مانگە بە بەشداری هەشت هەڵبژاردە: دەستی پێکرد كە بریتی بوون لە عێراق، قەتەر، سعودیە، کوێت، عومان، بەحرەین، ئیمارات و یەمەن.