بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی، کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بەرزبوونەوەی نوێی پلەکانی گەرما دەکات، کە لە هەفتەی داهاتووەوە دەستپێدەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەی کەشناسی، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، تێیدا هاتووە "کەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ، هەینی، ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێک هەور، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا".
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "کەش و هەوای ڕۆژی شەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، هەروەها پلەکانی گەرما لە بەشەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک لە ڕۆژی پێشوو بەرزدەبنەوە، هاوکات لە بەشی باکوری وڵات هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە، "کەشوهەوای ڕۆژی یەکشەممە ساماڵ دەبێتەوە، پلەکانی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن لە سەرتاسەری وڵاتدا".
ڕوونیشی کردەوە کە "کەشوهەوای وڵات بۆ ڕۆژی دووشەممەی داهاتوو ساماڵ دەبێتەوە لەگەڵ هەندێک هەور، هەروەها پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو لە سەرتاسەری وڵاتدا".
لە خوارەوە خشتەی پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ و هەینی و کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو، بەپێی ئەوەی لەلایەن دەستەی کەشناسیەوە بڵاوکراوەتەوە: