بەغداد - INA
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران شاخەوان عەبدوڵڵا لەگەڵ سەرۆكی تۆڕی میدیای عێراق دكتۆر نەبیل جاسم ئەو بابەت و پرسانەی كەپەیوەست بوون بەرێگە چارەكانی باشتركردنی كاری تۆڕەكە تاوتوێكرد.
نووسینگەی جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ئەمڕۆ چوارشەممە 18/1/2023 لەنوسینگەی فەرمی خۆی لەبەغداد، پێشوازیكرد لەدكتۆر نەبیل جاسم سەرۆكی تۆڕی میدیای عێراق و شاندی یاوەری لەكادیرانی هونەری و كارگێڕی تۆڕەكە.
لەمیانی دیدارێكدا، گفتوگۆ و تاوتوێی ئەو بابەت و پرسانە كرا كەپەیوەست بوون بەرێگە چارەكانی باشتركردنی كاری تۆڕەكە، بەجۆرێك ببێتەمایەی بەهێزكردنی رۆڵی راگەیاندن و ئاراستەكردنی بەرەو گوتارێكی نیشتمانیانەی گشتگیر، لەرێی كەناڵەكانی پەخش و گواستنەوەو ڕێكردن لەگەڵ ڕوداو و پێشهاتەكان بەشێوەیەكی پیشەییانە .