بەغداد - INA
بەسەرۆكایەتی ڕاوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی قاسم ئەعرەجی ئەمرۆ چوارشەممە لەكۆبوونەوەیەكی بەرفراوانی لیژنەی نیشتمانیدا پلانەكانی دامودەزگا حكومییەكان و جێبەجێكردنی ستراتیژییەتی بەرەنگاربونەوەی توندڕەوی توند و تیژی سەر بەتیرۆر لەساڵی 2023 تاوتوێكرا.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی ڕاوێژكاری ئاسایشی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لە سەرەتای كۆبوونەوەكەدا ئەعرەجی ئاماژەی بە ئاستی مەترسی و بەرەنگارییەكانی بەردەم كۆمەڵگای عێراق بە تایبەتی و جیهان بە گشتی كرد، بەهۆی بڵاوبوونەوەی بیروبۆچوون و ڕێكخراوە توندڕەوەكان كە بە شێوەیەكی سیستماتیك ئەم ئایدیۆلۆژیایە هەڵئەگرن.
ئەعرەجی راشیگەیاند: پێویستە ڕێكارەكانی دەوڵەت یەكبخرێت و بە شێوەیەكی زانستی و بیركەرەوە ئامانجە ستراتیژییەكان بەدەست بهێنرێت.
لە بەیاننامەكەدا ئەوەش هاتووە: كە گفتوگۆكرا لەسەر پلانە نیشتمانیەكان كە یارمەتی بەرەنگاربونەوەی توندڕەویی بەرەوتیرۆر دەدات، لەوانە پرۆژەیاسای پێشنیاركراوی توندڕەوی لە زیندانەكان و توندڕەوی لە نێوان گرووپە تەمەنەكان و ژناندا، لە كەمپەكانی ئاوارەكان و گەڕاوەكان و هەروەها پلانی پەیوەندیكردن لەگەڵ نوخبەی كۆمەڵگا و ڕۆشنبیران و پیاوانی ئایینی و شێخی هۆزەكان و بەرچاوەكان جگە لە پلانی بەرەنگاربونەوەی توندڕەوی كە بەهۆی گۆڕانی كەشوهەواوە دروست دەبێت.