بەغداد - INA
دەزگای دژەتیرۆر ئەمرۆ چوارشەممە، كوژرانی دوو چەتەی داعشی ڕاگەیاند لە كەمینێكدا لە دۆڵی حوران لە پارێزگای ئەنبار.
دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: پاڵەوانەكانی دەزگای دژە تیرۆر بە دانانی بۆسەیەكی توند لە دۆڵی حوران لە پارێزگای ئەنبار، لەسەر ڕێنمایی فەرماندەی گشتی هێزە چەكدارەكان چالاكییەكی كوالێتییان ئەنجامدا.
وتیشی: ئۆپەراسیۆنەكە بووە هۆی كوژرانی دوو چەتەی داعش.