بەغداد – ا ه ع حەسەن یاسری سەرۆكی دەستەی نەزاهە داوای كرد هەوڵەكان بۆ روبەروبوونەوەی گەندەڵی یەكبخرێت هاوشێوەی یەكگرتوویان لە شەڕی دژ بە تیرۆر. لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، یاسری رایگەیاند: روبەروبوونەوەی گەندەڵی و بڵاوكردنەوەی قیەمی نەزاهە و شەفافیەت، ئەمن و ئاسایش و ئارامی بۆ كۆمەڵگا دەستەبەر دەكات. وتیشی جیهان وەك چۆن بەدەست دیاردەی تیرۆرەوە دەناڵێنێت بەهەمان شێوەش بەدەست گەندەڵییەوە دەناڵێنێت و هۆشداریشی لەو دوو دیاردەیەدا كە بە بێ جیاوازی روبەروی وڵاتانی جیهان بوەتەوە