بەغداد - INA
عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە، گەیشتە بەسرە بۆ سەرپەرشتیكردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەكانی كۆتایی كەنداوی 25.
لە بەیاننامەیەكی كورتدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ لەگەڵ ژمارەیەك ئەفسەردا گەیشتە بەسرە بۆ سەرپەرشتیكردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەكانی كۆتایی كەنداوی 25ی نێوان عێراق و عومان سبەی پێنجشەممە.