ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بەسەرۆكایەتیی حەلبوسی بەڕێوەدەبات

سیاسی
  • 18-01-2023, 15:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەنجومەنی نوێنەران ئەمڕۆ چوارشەممە، بە سەرۆكایەتی محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی ئەنجامدا.
    فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەران لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران كاری دانیشتنی ژمارە (2) ی ئەنجومەنی نوێنەرانی كردەوە.
    وتیشی: 223 ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەی دانیشتنەكەن.