بەغداد - INA
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان و پێشمەرگە ئەمرۆ چوارشەممە، 6 فایلی ئەمنییان تاوتوێكرد.
فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان لەبەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەبەردەوامی هەماهەنگی و هەماهەنگی ئەمنی و جێبەجێكردنی پلان و تێڕوانینە هاوبەشەكان، فەریق ڕوكن قەیس محەمەداوی جێگری فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان ئەمڕۆ، لەبارەگای فەرماندەیی لەگەڵا سەرۆكی ئەركانی وەزراەتی پێشمەرگە فەریق روكن عیسا عەزیز و شاندی یاوەری لە هەرێمی كوردستانی عێراق بە ئامادەبوونی دەستەو بەشەكانی فەرماندەكە كۆبووەوە.
ئاشكراشیكرد: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە چەند تەوەرێكی بەرژەوەندی هاوبەش كرا، لەوانە پاراستن و بەهێزكردنی هەماهەنگی و هەماهەنگی ئەمنی بۆ ڕووبەرووبوونەوەی بەرەنگارییەكان و تاوتوێكردنی پلان و تێڕوانینەكانی داهاتوو پەیوەست بەئاسایش و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆرو تاوان بەهەموو شێوەیەك و ئۆپەراسیۆنەكانی كۆنتڕۆڵكردنی سنوورەكان، هەروەها ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری و چالاككردن و یەكخستنی هەوڵی هەواڵگری و هەڵسەنگاندن و بەدواداچوون و شیكردنەوەی ئەوەی لە ساڵی 2022دا بەدەستهاتووە و ستراتیژی كاری هاوبەش بۆ ساڵی 2023.