بەغداد - INA
عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە، تەئكیدی لەسەر بەردەوامبوونی گەشەپێدانی كاری ئەلیكترۆنی لەهەموو جومگەو پێكهاتەكانی وەزارەتدا كردەوە.
وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: عەبدولئەمیر شەمری وەزیری ناوخۆ ئەمڕۆ لەبارەگای وەزارەت كۆبوونەوەیەكی ئەنجامدا لەگەڵ كۆمپانیای ئەڵمانی پەیوەندیدار بەگەشەپێدان و فراوانكردنی سیستمی ئەلیكترۆنی لەبەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ، و ئاماژەی بەوەكرد: لەو كۆبوونەوەیەدا چەند تەوەرێكی پەیوەست بەكارەكانی ئەم كۆمپانیایە و ئەو بەرنامانەی كە لەپڕۆسەی گەشەپێدان و فراوانبووندا بەدەی دەهێنێت هاوشان لەگەڵ خواستی هاووڵاتیاندا تاوتوێكران.
شەمری جەختی لە بەرەوپێشچونی كاری ئەلكترۆنی لە هەموو جومگە و پێكهاتەكانی وەزارەتی ناوخۆ و بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتووچۆ كردەوە، و ئاماژەی بەوەشدا: هەوڵی بێسنوور هەیە بۆ كەمكردنەوەی بارگرانی لەسەر هاوڵاتیان و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری لەلایەن فەرمانگەكانی سەر بەوەزارەتەوە.