بەغداد - INA
دادگای باڵای فیدراڵی ئەمرۆ چوارشەممە، حوكمێكی لەسەر نادەستووریی حوكمێك لەیاسای هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتی دارایی بەرپرسانی دەوڵەت دەركرد.
دادگا لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: دادگای باڵای فیدراڵی حوكمێكی دەركرد لە داوای یاسایی ژمارە 232 / فیدڕاڵی / 2022 كە حوكمەكەی (فەرمانبەرانی پۆلی سێیەم بۆ سەرەوە) لە كەمی ماددەی (9) یاسای هەڵوەشاندنەوەی ئیمتیازاتە داراییەكان بۆ بەرپرسانی دەوڵەت ژمارە (28) ی ساڵی 2019 نادەستورییە، چونكە پێچەوانەی بەندەكانی مادەی (14) ی دەستووری جمهوری عێراق بوو بۆ ساڵی 2005.