بەغداد - INA
دەستەی كەشناسی ئەمڕۆ چوارشەممە، رەوشی شوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو راگەیاند، و هاوكات پێشبینی دەستپێكردنی بەرزبوونەوەی پلەی گەرما دەكات لە ڕۆژی هەینییەوە.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: كەشوهەوای وڵات بۆ سبەینێ، پێنج شەممە، بە چەند پەڵە هەورێك ڕوون دەبێت و پلەی گەرمیش نزیكە لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵات.
ئاشكراشیكرد: كەش و هەوای رۆژی هەینی لەگەڵ چەند پەڵە هەورێك ڕوون دەبێت، وەك شێوەی تەم لە بەیانیدا و پاشان وردە وردە نامێنێت، هەروەها پلەی گەرماش هاوشێوەی ڕۆژی ڕابردوو دەبێت لە بەشی ناوەڕاست و باشوور، لە كاتێكدا بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو لە بەشی باكووری وڵات كەمێك بەرزدەبنەوە.
ئاماژەی بەوەشدا: كەشوهەوای رۆژی شەممە لەگەڵ چەند پەڵە هەورێك ڕوون دەبێت، وەك شێوەی تەم لە بەیانیدا و پاشان وردە وردە ون دەبێت و پلەی گەرمیش نزیكە دەبێتەوە لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ئەو لە بەردەوامیدا وتی: "كەش و هەوای وڵات بۆ ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو بە چەند هەورێك ڕوون دەبێتەوە و پلەی گەرمیش نزیكە لە ڕۆژی ڕابردوو لە سەرتاسەری وڵاتدا"
لە خوارەوە مێزێكی پلەی گەرمی بۆ سبەینێ پێنج شەممە و كەش و هەوا بۆ ڕۆژانی داهاتوو، بەپێی ئەوەی كە لەلایەن دەسەڵاتی كەشناسییەوە بڵاوكراوەتەوە: