پارێزگاری بانكی ناوەندی داوای پشتگیریكردنی عێراق دەكات لەڕوبەڕوبونەوەی گۆڕانی كەش و هەوا

سیاسی
  • 18-01-2023, 13:24
  • +A -A

    بەغداد - INA
    پارێزگاری بانكی ناوەندی عێراق مستەفا غالب مخیف ئەمرۆ چوارشەممە، داوایكرد پشتیوانی عێراق بكرێت لەڕوبەڕوبوونەوەی گۆڕانی كەش و هەوا و كەمكردنەوەی كاریگەرییە نێگەتیڤەكانی و جەختیشی لەسەر گرنگی بەردەوامبوونی هەماهەنگی لەگەڵ بەرنامەكانی نەتەوەیەكگرتوەكان كردەوە.
    بانكی ناوەندی لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: پارێزگاری بانكی ناوەندی مستەفا غالب پێشوازیكرد لە نوێنەری نیشتەجێی بەرنامەی گەشەپێدانی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق ئەوكی لوتسما و شاندی یاوەری .
    لە بەیاننامەكەدا هاتووە: لە كۆبوونەوەكەدا لایەنە هاوبەشەكانی نێوان هەردوولایان لە چەندین ڕووەوە باسكرد، بەتایبەتی بەرنامە و سیاسەتەكان كە ئامانجیان بەرەنگاربوونەوەی هەژاری و بێكارییە، بەپێی ئەو ئەولەویەتەی كە بەرنامەی حكومەت دایدەمەزرێنن.
    مستەفا غالب خواستی خۆی دەربڕی كە بەردەوام بێت لە هاوكاریكردن و پەرەپێدانی بەرنامەكانی نەتەوە یەكگرتووەكان، لەوانە بەرنامەی گەشەپێدان (UNDP) كە پشتگیرییەكی بەرچاوی بۆ عێراق كردووە لە ڕووی مرۆیی و گەشەپێدانیشەوە.
    داواشیكرد: پشتگیری عێراق بكات لەڕووبەڕووبوونەوەی گۆڕانی كەش و هەواو كەمكردنەوەی كاریگەرییە نەرێنییەكانی لەسەر گروپە لاوازەكانی ناو كۆمەڵگاو پێداچوونەوە بەو پلانانەی كە لەلایەن ئەم بانكەوە وەرگیراوە و داراییان بۆ دەكرێت بۆ گواستنەوەی وزەی پاك.
    لای خۆیەوە لوتسما ستایشی ئەو هەوڵانەی كرد كە بانكی ناوەندی عێراق لەبوارەكانی گەشەپێدان و بانكەكاندا ئەنجامیان داوەو تێیدا ئاماژەیە بۆ ئەوەكرد كە عێراق چەندین دەرفەتی گرنگی هەیە، ئەم بەرنامەیە بەنیازە هاوكاری زیاتر بەدەست بهێنێت بۆ وەبەرهێنان و ئاڕاستەكردنیان بەرەو پێشكەوتن و گەشەپێدانی كەرتی جیاواز لەسەرانسەری ولاتدا لەبەر ڕۆشنایی ستراتیژی كاری هاوبەش بۆ ساڵانی داهاتوو، كە بەرنامەی نەتەوە یەكگرتووەكان كاردەكات بۆ تەواوكردن و پێشكەشكردنی بەحكومەتی عێراق لە هەفتەكانی داهاتوودا.