مه‌سرور بارزانی پێشهاتەکانی کوردستان لەگەڵ شا و شاژنی بەلجیکا تاوتوێ دەکات

سیاسی
  • 18-01-2023, 12:38
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA
    مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، لە چوارچێوەی بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس، بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا کرد بەناوونیشانی ( بەهێزکردنەوەی پیشەسازی ئەوروپا) کە لە لایەن سەرۆک وەزیرانی بەلجیکا ئەلیکساندەر دیکروو ڕێکخرابوو
    به‌پێی راگه‌یندراوێكی نوسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان" لەو کۆبوونەوە تایبەتەدا کە شای بەلجیکا فیلیپ و شاژن ماتیلدا و چەندین بەرپرسی باڵای بەلجیکی و ئەوروپایی بەشداربوون، سەرۆکی حکومەت لەگەڵ شا و شاژنی بەلجیکا و بەرپرسانی دیکەی بەشداربوو لەم بۆنە تایبەتەدا ، باسی لە گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان و چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەم کرد بەتایبەتی لە بواری پەرەپێدانی وەبەرهێنان و گرنگیدان بە کەرتی کشتوکاڵ و هەناردەکردنی بەروبوومی ناوخۆی کوردستان بۆ بازاڕەکانی ئەوروپا.