بەغداد - INA
دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی وەزارەتی ناوخۆ ئەمرۆ چوارشەممە، دەستگیركردنی پێنج تیرۆریستی مەترسیداری لە بابل راگەیاند.
دەزگاكە لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی كەوتووە، دەڵێت: لەسەر بنەمای زانیاری ورد مەفرەزەكانی دەزگاكە لە ئۆپەراسیۆنی جیاندا، توانیان پێنج تیرۆریست لە ناوچە جیاوازەكانی پارێزگای بابل دەستگیر بكەن.
ئاشكراشیكرد: ئەو تیرۆریستانە داواكراون بەپێی مادەی (4/تیرۆر) بۆ سەرچەتەكانی تیرۆریستی داعش كە لە ڕێگەی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانەوە دانیان ناوە بە پەیوەندیان بە چەتە تاوانبارەكان.
رونیشیكردەوە: یەكێك لەتیرۆریستەكان (ئەبوكەرار) دانی بەبەشداریكردنی چەند كردەوەیەكی تیرۆریستیدا ناوە لەوانە ئەو هێرشەی كە بە ئامێرێكی تەقەمەنییەوە كرایە سەر دەورییەكی بنكەی پۆلیسی تەحریری باكوری بابل، هێرشەكە بووە هۆی شەهیدبوونی یەك كەس و برینداربوونی ژمارەیەك لە هاوكاران.
ئاماژەی بۆ ئەوە كرد: لێدوانی سەرەتایی تیرۆریستان تۆماركراوە و ڕێوشوێنی یاساییان لە دژی گیراوەتەبەر.