بەغداد - INA
سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمرۆ پێنجشەممە تەئكیدیكردەوە: كەچەندین بواری كار و دەرفەتی زۆر هەیە بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەی خوازیارن لەعیراق كاربكەن.
سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقیەوە كەوتووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید ئەمڕۆ لە شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی لە داڤۆس پێشوازی كرد لە سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبردن و سەرۆكی جێبەجێكردنی كۆمپانیای دوبەی بەندەری نێودەوڵەتی سوڵتان ئەحمەد بن سەلمان و ئەندامی كۆمپانیایەكە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باكوری ئەفریقا سوهەیل بەنا.
ڕەشید، لە دیدارەكەدا ئاماژەی بە ڕادەی دابەزینی ژێرخانی ئابووری لە ئەنجامی ئەو شەڕ و ناكۆكیانەی كە عێراق لە ماوەی دەیان ساڵی ڕابردوودا پێیدا تێپەڕیوە كرد.
جەختیشی لە سووربوونی حكومەتی ئێستا كردەوە بۆ پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بەهاوولاتیان بەتایبەتی لەبەر ڕۆشنایی گەشەسەندنی ئاسایش و سەقامگیریی ئابووری.
ئەوەشی وت: چەندین بواری كار و دەرفەتی زۆر هەیە بۆ ئەو وەبەرهێنەرانەی كە خوازیارن لە عێراقدا كار بكەن.
رونیشیكردەوە: كە عێراق ژینگەیەكی بەپیتییە بۆ كاركردنی بەهۆی توانا گەورەكانی بەبەراورد لەگەڵ وڵاتانی تر.
جەختیشیكردەوە: عێراق خوازیارە بۆ بەهێزكردنی هاوكاری لەگەڵ كۆمپانیا جیاجیاكان بۆ پەرەپێدانی وەبەرهێنان و كاری بازرگانی و بنیاتنانی شەراكەتی ستراتیژی و كاراكردنی ڕۆڵی ئابووری، هەروەها باسی لە گرنگی كۆڕبەندی داڤۆس لەدابینكردنی هەلی وەبەرهێنانی لەم جۆرە كرد.
لای خۆیەوە سەرۆكی ئەنجومەنی بەڕێوەبەری كۆمپانیای بەندەری نێودەوڵەتی دوبەی ئاماژەیدا بە دەوڵەمەندیی عێراق لەسامانی سروشتیدا و گرنگی شوێنەكەی وەك دەروازەیەكی گرنگ بۆ گواستنەوەی كەلوپەلەكان لەڕێگەی بەندەری ئوم قەسر و پاشان توركیا و وڵاتانی دیكە بگوێزنەوە.