ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لەقەزای تارمییە دەستیپێكرد

ئەمنی
  • 18-01-2023, 11:17
  • +A -A

    بەغداد  - INA
    دەستەی حەشدی شەعبی ئەمرۆ چوارشەممە، جێبەجێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی هێرش و گەڕانیان لەقەزای تارمییە بە دوای پاشماوەكانی تیرۆریستانی داعش و شوێنەكانیان ڕاگەیاند.
    فەرماندەی لیوا عەلی سەعیدی لەلێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی رایگەیاند: هێزێكی لیوای 12ی حەشدی شەعبی لەقەزای تارمییە باكوری بەغدا، بۆ گەران بە دوای پاشماوەكانی داعش و شوێنەكانیان ئۆپەراسیۆنێكیان ئەنجامدا.
    سەعیدی، وتیشی: هێزەكە بەهاورێیەتی ئەندازیاری لیواكە و كەرتی پشتیوان، ناوچە ڕووپێوكراوەكانی ڕۆژئاوای قەزاكە لە بەشی بەرپرسیارێتیدا، ئۆپراسیۆەكەیان ئەنجامداوە.
    رونیشیكردەوە: ئەو ئۆپەراسیۆنە بە ئامانجی بەردەوامبوونی ئارامییە لە ناوچەكە و ڕێگریكردن لە ئیستغلالكردنی ناوچەكە لەلایەنە چەتەكانی داعشەوە.