بەغداد-INA
سەرۆک عەبدوللەتیف ڕەشید ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند بەشداریکردنی لە کۆڕبەندی داڤۆس بۆ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی پتەوکردنی ئاسایش و سەقامگیریی عێراق و ڕۆڵی گرنگی لە ناوچەکە و جیهاندادێت.
ڕەشید لە تویتێکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند " ئێمە لە کۆڕبەندی داڤۆس بەشداری دەکەین بۆ جەختکردنەوە لەسەر گرنگی پتەوکردنی ئارامی و سەقامگیریی عێراق و ڕۆڵی گرنگی لە ناوچەکە و جیهاندا،و کار لەسەر ئەو شەراکەتە ئابوورییانە دەکەین کە لەڕێگەی پڕۆژە گرنگ و ئاوەدانکردنەوەی ژێرخانی بنەڕەتی و هەماهەنگییەوە خزمەتی بەرژەوەندی هاوڵاتیان و پێداویستییەکانیان بکەن بۆ ڕووبەرووبوونەوەی ئەو گۆڕانکارییە کەش و هەوایەی کەڕووبەڕووی عێراق وچیهان دەبن.
سەرۆک کۆمار ڕۆژی دووشەممە گەیشتە شاری داڤۆسی سویسرا بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی.