ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان: دەستگیرکردنی گروپێکی تیرۆریستی کە پلانی بۆ تەقاندنەوەی کامپەکانی دهۆکی دانابوو

ئەمنی
  • 17-01-2023, 20:29
  • +A -A

    بەغداد-INA
     ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ئەنجومەنی ئاسایشی کوردستان دەستگیرکردنی گروپێکی تیرۆریستی سەر بەپارتی کرێکارانی کوردستان ڕاگەیاند کە پلانی بۆ تەقاندنەوەی کامپەکانی دهۆکی دانابوو.
    ئەنجومەنەکە لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند " ئەنجومەنەکە توانیویانە گروپێکی تیرۆریستی سەر بەپارتی کرێکارانی کوردستان دەستگیربکەن کە ،ئۆتۆمبێلە سەربازییەکان و کەسایەتییە ئاینی و کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان بەکاریان ھێناوە بۆ ئەنجامدانی کردەوە تیرۆریستییەکانی. 
    وتیشی: "گروپەکە لە کامپەکانی شەریا و بیرسڤی و کەبێرتۆ و شیخان-ی سەر بە پارێزگای دهۆکیش پلانیان بۆ تەقاندنەوەی دانابوو.
    لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە: "ئەو کەمپە ئامانجدارانە خوشک و برایانی ئێزدی تیایدا دەژین کە دوای ئەوەی تیرۆریستانی داعش هێرشیان کردە سەر ناوچەکانی و بەهۆی ناسەقامگیریی ئاسایشەوە سنوورەکانی ناوچەی شەنگالیان جێهێشتووە و نەگەڕاونەتەوە سەر خاکە ڕەسەنەکەیان.