بەغداد-INA
ئەنجومەنی وەزیران ئەمرۆ ڕۆژی سێشەممە لە میانەی دانیشتنی خۆی دا جەند بڕیارێکی دەرکرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیانامەیێک دا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕایگەیاند ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سێیه‌م دانیشتنی ئاسایی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی ساز ده‌كات
به‌شی یه‌كه‌م
ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه، به‌ڕێز محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، سه‌رۆكایه‌تی سێیه‌م دانیشتنی ئاسایی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كرد و تێدا ره‌وشی گشتی وڵات له‌گه‌ڵ ئه‌و پرس و بابه‌تانه‌ی ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه تاوتوێكران و چه‌ندین بڕیاریش ده‌ركران.
له‌سه‌ره‌تای دانیشتنه‌كه به‌ڕێز سودانی باسی له‌سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌ی بۆ كۆماری ئه‌ڵمانیای فیدراڵ و ده‌رئه‌نجامه‌كانی كرد. جه‌ختی له‌رژدی حكومه‌ت بۆ جێبه‌جێكردنی یاداشته‌كانی لێكتێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ لایه‌نی ئه‌ڵمانی كرده‌وه كه‌چه‌ندین بڕگه‌ی گرنگ له‌خۆی ده‌گرێت وده‌بێته هۆی پێشخستنی كه‌رتی كاره‌با و چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی كه‌تووشی سیسته‌می كاره‌با بووه.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به‌رده‌وامبوو له‌سه‌ر تاوتوێكردنی بابه‌ته‌كانی ناوكارنامه‌كه‌ی، سه‌باره‌ت به‌پرسی گرێبه‌سته‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان و ته‌واوكردنی راسپارده پێشووه‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیاریدا وه‌زاره‌تی دارایی ناونیشان و پله وه‌زیفیه‌كان له‌چوار چێوه‌ی بودجه‌ی فه‌رمانگه و یه‌كه كارگێریه‌كان زیاد بكات وده‌بێت به‌پێی ناورۆكی نووسراوی وه‌زاره‌تی دارایی بێت بۆ دامه‌زراندنی گرێبه‌سته‌كان له‌پێش رۆژی 2ی ته‌شرینی یه‌كه‌می 2019، له‌چوارچێوه‌ی خه‌رجیه‌كانی ته‌شغیلی یان پلانه‌كانی هه‌ر فه‌رمانگه و یه‌كه‌یه‌كی كارگێری.
هه‌روه‌ها بۆ جێبه‌جێكردنی راسپاره‌ده به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران سه‌باره‌ت به‌له‌به‌رچاوگرتنی پێكهاته عێراقییه‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌وه‌ی له‌ناو به‌رنامه‌ی ویزاری حكومه‌تدا هاتووه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بڕیارێكی ده‌رخست سه‌باره‌ت به‌پێگیركردنی وه‌زاره‌ت و لایه‌نه ناپه‌یوه‌سته‌كان به‌وه‌زاره‌كان و هه‌موو ده‌زگا حكومیه‌كان بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی پله وه‌زیفیه‌كان بۆ پێكهاته‌ی مه‌سیحی وته‌نها له‌نه‌وه‌كانی مه‌سیحی و كه‌مه‌نه‌ته‌وه‌كانی تر. هه‌ر یه‌ك به‌پیی ناوچه‌كه‌ی خۆی و ئه‌نجوومه‌نی خزمه‌تی فیدراڵیش گه‌ره‌نتی جێبه‌جێكردنی ئه‌م بڕیاره به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی ناوبرا له‌ئه‌ستوو ده‌گرێت و راگه‌یاندنی ئه‌م پله وه‌زیفیانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی ئوسۆڵی ده‌بێت.
به‌مه‌به‌ستی خێرا جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان كه‌له‌لایه‌ن تیمی ئه‌ندازیاری و خزمه‌تگوزاری له‌ناوچه‌كانی بێ به‌شكراو و نیشته‌جێ به‌خه‌ڵك جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر ئه‌مه‌ی خواره‌وه:
به‌ده‌ركردنی ئه‌و پرۆژه خزمه‌تگوزاریانه‌ی كه‌له‌یه‌ن تیمی خزمه‌گوزاری و ئه‌ندازیاری و به‌شێوه‌ی راسته‌وخۆ ویه‌كشه‌ر جێبه‌جێ ده‌كرێن له‌گه‌ڵ جێبه‌جێكردنی به‌نده‌كانی مادده‌ی (3) له‌رێنمایه‌كانی جێبه‌جێكردنی گرێبه‌سته‌كانی حكومی (2ی ساڵی 2014) و رێنمایه‌كانی جێبه‌جێكردنی بودجه‌ی گشتی فیدراڵی، هه‌روه‌ها هه‌ر چی پێویسته له‌بواری جێبه‌جێكردنی پرۆژه جیاجیاكان له‌كه‌رته‌كانی شاره‌وانی و ئاو و ئاوه‌رۆ و كاره‌با و په‌روه‌رده و ته‌ندروستی و هه‌ر كارێكی دیكه، به‌مه‌به‌ستی زوو ته‌واوكرنی پرۆژه‌كان و به‌رجه‌سته‌كردنی ئاسانكاری له‌كاتی جێبه‌جێكردنیان.
2ـ پێدانی ده‌سه‌ڵات به‌تیمی خزمه‌تگوزاری و ئه‌ندازیاری بۆ جێبه‌جێكردنی یه‌كسه‌ر وراسته‌وخۆ ودابه‌شكردنی كاره‌كان له‌پرۆژه‌كانی پێشختنسی گه‌ره‌ك وشه‌قامه‌كان كه‌پێویسته بۆ 2023 ته‌واو بكرێن.
به‌پشت به‌ستن به‌راسپارده‌كانی به‌ڕێز سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كه له‌ماوه‌ی رابردوو جه‌ختی له‌سه‌ركردۆته‌وه، ئه‌ویش دانانی پاره به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لیكترۆن له‌هه‌موو بواره‌كانی ژیانماندا، چونكه ئاستێكی به‌رزی پاراستن و ئه‌مان هه‌یه وكات و هه‌ولێكی كه‌میش پێویسته و به‌شداریشه له‌بزاڤتنی جۆڵه‌ی ئابووری، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری ئابووری په‌سه‌ندكرد كه‌بریتین له:
1ـ بانكی ناوه‌ندی عێراقی ئاسانكاری پێدانی مۆڵه‌تی وه‌رگرتنی كارتی بانكی ده‌كات ئه‌ویش به‌كارهێنانی خاڵه‌كانی فرۆشتن (POS)، و كه‌مكردنه‌وه‌ی حموله له‌سه‌ر بانك و ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه ئامێره‌كان به‌كاری ده‌هێنن.
2ـ پێگێركردنی هه‌موو فه‌رمانگه حكومی و نا حكومییه‌كان و تێكهه‌ڵاوه‌كان و سه‌ندیكا و كۆمه‌ڵه و هه‌موو سه‌نته‌ره‌كان كه‌پاره به‌خه‌ڵك ده‌ده‌ن، بۆ كردنه‌وه‌ی ژماره حیسابی بانكی و دابینكردنی ئامێری پاره فرۆشتنی تایبه‌ت به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌لێكترۆنی (POS)، كه‌واته دانی پاره به‌رێگای كارتی ئه‌لیكترۆنیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌م كارتانه بتوانن به‌كاری بێنن له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی وه‌رگرتنی پاره به‌ده‌ست.
3ـ پێگیركردنی هه‌موو قوتابخانه تایبه‌ته‌كان و زانكۆ و كۆلیژه ئه‌هلیه‌كان و وێتسگه‌كانی ئاماده‌كردنی سوته‌مه‌نی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه له‌سه‌رانسه‌ری عێراق، بۆ كردنه‌وه‌ی ژمار حیسابی بانكی و دابینكردنی ئامێری فرۆشتنی تایبه‌ت به‌دانی ئه‌لیكترۆنی (POS)، و پاره دان به‌رێگای كارتی بانكی كه‌واته دانی پاره به‌رێگای كارتی ئه‌لیكترۆنی بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئه‌م كارتانه بتوانن به‌كاری بێنن له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی وه‌رگرتنی پاره به‌ده‌ست. هه‌روه‌ها به‌ستنه‌وه‌ی نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی كاركردن و مۆڵه‌تی پیشه‌یی به‌رێگای بوونی ئه‌م ئامێره.
4 ـ پێگیریكردنی هه‌موو سه‌نته‌ر و شوێنی بازرگانی به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه و خواردنگه و ده‌رمانخانه و كلینیكی پزیشكی تایبه‌ت و كۆگاكانی ده‌رمان و هه‌موو شوێنی بازرگانی به‌تاك و كۆ و خزمه‌تگوزاریه‌كانی دیكه كه‌پێویست ده‌كات پاره بۆی بدرێت له‌سنووری سكرتاریه‌تی به‌غدا و سه‌نته‌ری پارێزگا و قه‌زاكانی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق، بۆ كردنه‌وه‌ی ژماره حیسابی بانكی و دابینكردنی ئامێری فرۆشتنی تایبه‌ت به‌ئه‌لیكترۆنی (POS) بۆ پێدانی پاره به‌رێگای كارتی بانكیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاره به‌رجه‌سته بێت و ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌رێگای كارتی ئه‌لیكترۆنیه‌وه پاره بده‌ن بتوانن له‌گه‌ڵ مانه‌وه‌ی وه‌رگرتن به‌ده‌ست، هه‌روه‌ها كاره‌كانی تر وه‌كو به‌ستنه‌وه‌ی نوێ و پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن و مۆڵه‌تی پیشه‌یی له‌چوار چێوه‌ی بوونی ئه‌م ئامێرانه‌دا.
5ـ هه‌موو بانكه حكومی و ئه‌هلیه‌كان ئامێری ئه‌لیكترۆنی فرۆشتنی تایبه‌ت دانی ئه‌لیكترۆنی(POS)، دابین ده‌كه‌ن. دانی پاره به‌رێگای كارتی بانكیه‌وه به‌لایه‌نی ناوبراو ولایه‌نی تر له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه بۆ مه‌به‌ستی به‌ده‌ستخستنی پاره‌ی ئه‌لێكترۆنی له‌سه‌رانسه‌ری عێراق.
6ـ لێبوردن له‌گرێبه‌سته‌كان و هێنانی ئامێره‌كانی دانی پاره و ئه‌لیكترۆنی ( ئامێری خاڵی فرۆشتن (POS) و ئامێره‌كانی دیكه‌ی پاره (ATM)ی تایبه‌ت به‌سیسته‌می دان و كارتی بانكی له‌باجی گومركی و باجه‌كانی تر هه‌مووی، وله‌ناو بودجه‌ی گشتی فیدراڵیش بۆ ساڵی 2023 داده‌نرێت.
7 ـ لێخۆشبوو‌ن له‌هه‌موو مامه‌ڵه‌كانی دانی ئه‌لێكترۆنی (POS) له‌دانی باجه‌كان.
8ـ ئه‌م بڕیاره له‌یه‌كی حوزه‌یرانی 2023 جێبه‌جێ ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران راسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی ویزاری ئابووری سه‌باره‌ت به‌دواخستنی وه‌رگرتنی رسوماتی گومركی له‌سه‌ر كه‌ل وپه‌له‌كانی هاورده‌كراو به‌ناوی وه‌زاره‌ت ولایه‌نه ناپه‌یوه‌ستداره‌كان به‌وه‌زاره‌كان په‌سه‌ندكرد وبڕیاری له‌سه‌ردا، ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داوخستنی دا له‌وانه ده‌سته‌ی ده‌ستكردی جه‌نگی نه‌بێت ئه‌گه‌ر گرێبه‌ست باس له‌وه ناكات سه‌چاوه‌ی رسومات هه‌ڵده‌گرێت له‌گه‌ڵ له‌به‌رچاو گرتنی مه‌رجه‌كانی خواره‌وه:
1ـ ده‌بێت ئه‌و نوسراوه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی/ ده‌سته‌ی گشتی گومركه‌كان ئاراسته ده‌كات به‌واژۆی به‌ڕێز وه‌زیر یان بریكاری رێگه‌پێدراوی وه‌زاره‌ت بێت.
2ـ ده‌بێ گۆژمه‌ی گرێبه‌ست له‌ناو بودجه‌ی گشتی فیدراڵی كۆماری عێراق دا هه‌بێت.
3ـ دواخستنی وه‌رگرتنی گومرك و رسومان ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی هاورده‌كراو ده‌گرێته‌وه كه‌یاسایی پاراستنی به‌رهه‌مه عێراقییه‌كانی (11ی ساڵی 2010) ناگرێته‌وه له‌گه‌ڵ رۆزنامه‌ی كشتوكاڵی كه‌پێداویستی راسته‌قینه‌ی وڵات دیار ده‌كات.
4ـ لایه‌نه‌كانی تایبه‌ت لیستی كه‌ل وپه‌ل وبه‌رهه‌مه نیشتیمانیه‌كان ئاماده ده‌كه‌ن كه‌به
شی دابینكردنی پێداویستیه ناوخۆییه‌كان ده‌كات و پێدانی ئه‌م لیستانه به‌وه‌زاره‌تی دارایی/ ده‌سته‌ی گشتی گومركه‌كان بۆ هه‌موو مانگێك.
5ـ هه‌ر شه‌ش مانگ جارێك چاو به‌دواخستنیدا ده‌خشێته‌وه.
به‌هه‌مان شێوه، ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ره‌زامه‌ندی دا له‌سه‌ر هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (65ی ساڵی 2022)، سه‌باره‌ت به‌كه‌ل وپه‌لی هاورده‌كرا له‌هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌تی به‌خشراو به‌رسومات له‌ده‌روازه سنووریه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
1ـ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ردوو بڕگه‌ی (3،4) له‌بڕیار و ئه‌مه‌ی خواره‌وه جێگایان ده‌گرێته‌وه:
( پێكهێنانی تیمێكی لێكۆلینه‌وه له‌به‌رێوبه‌رانی گشتی فه‌رمانگه‌كانی یاسایی یان ئه‌وانه‌ی راده‌ستپێدرێن له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه) له‌ده‌سته‌ی نیشتیمانی وبه‌رهێنان و دیوانی چاودێری دارایی فیدراڵی و فه‌رمانگه‌ی گرێبه‌سته‌كانی حكومی و وه‌زاره‌تی پلاندان و له‌باره‌گای ده‌سته‌ی گشتی گومركره‌كان به‌سه‌رۆكایه‌تی دیوانی چاودێری دارایی كۆده‌بنه‌وه. ئه‌م تیمه وردبینی بۆ هه‌موو داوكاریه‌كانی به‌خشینی گومركی ده‌كات و ره‌وانه‌ی ده‌سته‌ی گشتی گومركه‌كان ده‌كات به‌مه‌به‌ستی كاری پێویست وبه‌پێی رێساكان. هه‌روه‌ها پشت به‌ستن به‌په‌یوه‌ندی ئه‌لیكترۆنی حكومی له‌په‌یوه‌ندیكردن و ته‌واوكردنی هه‌ر داواكاریه‌كیش له‌ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌دا ده‌بێت له‌كاتی وه‌رگرتنیه‌وه له‌لایه‌ن لیژنه‌كه.
2ـ هه‌مواركردنه‌وه‌ی بڕگه‌ی (5) له‌بڕیار بۆ ئه‌وه‌ی والێ بێت:
( ده‌سه‌ڵات به‌تیمی وردبینی ناوبراو ده‌درێت به‌به‌شداری له‌گه‌ڵ به‌شی گه‌ران و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قاچاغچیكاری له‌ده‌سته‌ی گشتی گومركه‌كان بۆ به‌دواداچوونكردنی كه‌ل وپه‌لی به‌خشراو كه‌نه‌خرێنه ناو بازاره ناوخۆییه‌كان).
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بابه‌ته‌كانی تری ناو كارنامه‌ی دانیشتنه‌كه‌ی تاوتوێكرد و ئه‌م بڕیارانه‌ی ده‌رخست:
یه‌كه‌م/ وه‌زاره‌تی داد گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ سندۆقی شه‌هیدانی پۆلیس له‌وه‌زاره‌تی ناوخۆ و كۆمپانیه تایبه‌مه‌نده‌كان له‌وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و كانزاكان واژۆ ده‌كات، به‌مه‌به‌ستی دابینكردنی كه‌ل وپه‌ل بۆ هه‌ردوو فه‌رمانگه‌ی دادنووسی و تۆماركردنی زه‌ویه‌كان به‌وه‌كاله‌ت و تاپۆی گرنگ، پاره‌ی گرێبه‌سته‌كان له‌دوایی په‌سه‌ندكردنی بودجه ده‌درێت به‌ڵام پاره‌ی پێویست له‌گه‌ڵ واژۆكردنی گرێبه‌ست دابین ده‌كرێت.
دووه‌م/ بڕیاردان له‌سه‌ر راسپارده‌ی لیژنه‌ی ئه‌مری دیوانی (22380) كه‌پێكهاتووه بۆ به‌دواداچوونكردنی جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی ویزاری (بڕگه‌ی یه‌ك/ 13) به‌م شێوه‌یه:
ـ دووپاتكردنه‌وه له‌سه‌رمافی هه‌موو پارته تۆماركراوه‌كان له‌كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆیی هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌چالاكی و كاری سیاسی ده‌ستووری له‌هه‌رێم و هه‌موو پارێزگاكان به‌پێی یاسا ئه‌نجام بده‌ن.
سێیه‌م/
1ـ وه‌زاره‌تی پلاندانان به‌شه‌كانی كاركردن له‌پرۆژه‌كانی كرینی فرۆكه‌ی هاوچه‌رخ بۆ كۆمپانیای بۆینگ هه‌ژمار ده‌كات و وه‌زاره‌تی دارایی له‌دانی پاره وله‌گۆژمه‌ی پاره‌ی پێویست ئاگادار ده‌كاته‌وه.
2ـ وه‌زاره‌تی دارایی پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ پرۆژه‌كه له‌چوار چێوه‌ی یاسای بودجه‌ی گشتی فیدراڵی بۆ ساڵی 2023 داده‌نێت.
چواره‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕگه‌ی (2)ی له‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (369ی ساڵی 2021) و گه‌راندنه‌وه‌ی هاوبه‌ندی ( فه‌رمانگه‌ی ئامێره‌كان و پێشخستنی كێلگه‌كان، و فه‌رمانگه‌ی گرێبه‌ست و مۆڵه‌تی په‌ترۆلی) بۆ سه‌ر وه‌زاره‌تی نه‌وتی فیدراڵ، به‌پشت به‌ستن به‌بڕیاری دادگای باڵای فیدراڵی.
پێنچه‌م/ پێدانی (7) ملیار دینار به‌تۆڕی ڕاگه‌یاندنی عێراقی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی داراییه‌وه به‌پێی میكانیزمی په‌یره‌وكراو له‌بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران (15ی ساڵی 2022) وئه‌م بره پاره‌یه‌ش له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه ده‌درێت.
شه‌شه‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر پرۆژه‌ی یاسایی ئه‌ندامبوونی كۆماری عێراق له‌سیسته‌می بنه‌ره‌تی ئاسایشی خۆراك كه‌له 19ی شوباتی 2018وه ده‌ستپێكراوه و ره‌وانه‌كردنی بۆ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی هه‌ردوو مادده‌ی (61/ به‌ندی یه‌ك، و 80: به‌ندی دوو) له‌ده‌ستوور.
هه‌فته‌م/ ره‌زامه‌ندی درا له‌سه‌ر گێرانه‌وه‌ی خزمه‌تی به‌رێوبه‌ری به‌شی ته‌كنیكی زانیاری و گه‌یاندن له‌كۆمپانیای به‌بازاركردنی نه‌وت( یه‌كێكه له‌پێكهاته‌كانی وه‌زاره‌تی نه‌وت) بۆ كاركردن له‌رێكخراوی ئۆپێك و ده‌ستبه‌كاربوونی)، به‌رێوبه‌ری به‌شی خزمه‌تگوزاری زانیاری Grade B ) بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ ده‌بێت كه‌ده‌كرێت نوێ بكرێته‌وه بۆ ماوه‌ی یه‌ك ساڵی تر، ئه‌ویش به‌پشت به‌ستن به‌حوكمه‌كانی مادده‌ی (38) له‌یاسایی خزمه‌تی مه‌ده‌نی ژماره (24ی ساڵی 1960) هه‌مواركراوه. وبڕیاری ژماره (1626ی ساڵی 1983) به‌ڵام ده‌بێ لایه‌نی سوودمه‌ند هه‌موو ده‌رماڵه‌كانی له‌كاتی گه‌رانه‌وه‌ی بۆی خه‌رج بكات.