بەفەرمانی سەرۆک وەزیران 2087 تەختەی دانیشتن بۆ پەروەردەی کەرخی یەکەم دابین دەکرێت

ناوخۆ
  • 17-01-2023, 16:53
  • +A -A

    بەغداد/INA
    ئەندامی دەستەی ڕاوێژکاران لە سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دکتۆر خلیل عتوانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە 2087 تەختەی دانیشتن بۆ پەروەردەی کەرخی یەکەم دابینکراوە.
    عتوانی لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژنسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەفەرمانی سەرۆک وەزیران محمدشیاع سودانی 2087 تەختەی دانیشتن بۆ پەروەردەی کەرخی یەکەم دابین کرا، ڕوونیشی کردەوەکە بەهەمان شێوە گەڕەکەکانی ابوغرێب و شوڕتەو عامریه و عتێفیەو مەنسوڕو ناوچەی سەوزو چەندناوچەیەکی دی تەختەی دانیشتن بۆ قوتابخانەکانیان دابین کراوە.
    ئاماژەشی بەوەدا کە بەفەرمانی سەرۆک وەزیران پاڵپشتی لە کەرتی پەروەردەو فێرکردن دەکرێت.