بەغداد-INA
ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دەزگای دژەتیرۆر دەستگیرکردنی دوو تیرۆریستی لەسلێمانی و کەرکوک ڕاگەیاند.
دەزگاکە لەبەیاننامەیەکدا کە کۆپیەکی دەست ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) کەوتووە ڕاگەیاند " یەکەکانی دەزگای دژەتیرۆر لە بەرەبەیانی ئەم ڕۆژەوە دەستیان کرد بە ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنەکانیان لەدژی چەتەکانی تیرۆریستی داعش کە یەکێک لەتیرۆریستەکان لەپارێزگای کەرکوک،وتیشی: "بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگای دژەتیرۆر لە شاری سلێمانی تۆمەتبارێکی داواکراو لە پارێزگای سلێمانی دەستگیرکراوە کە سەر بە چەتەکانی تیرۆریستی داعشە".
ئەوەشی خستەڕوو: "ئۆپەراسیۆنەکانمان لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کۆگایەکی کەلوپەلی لە گۆڕستانی (وادی ئەلسەلام) لە پارێزگای نەجەف دۆزرایەوە، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە "پاڵەوانانی خزمەتگوزاری دژە تیرۆر شەو و ڕۆژ بەردەوامن لە ناوچە جۆراوجۆرەکان بۆ لەناوبردنی تیرۆرستەکان لە خاکەکەمان.
پاڕێزگاری كهركوك: سبهی لهكهركوك پشووه