وەزیری دەرەوە بۆ هاوتا سعودییەکەی: عێراق بەدوای وەبەرهێنانی کەنداودا دەگەڕێت 25 بۆ کۆکردنەوەی وەڵاتانی کەنداو

سیاسی
  • 17-01-2023, 15:44
  • +A -A

    بەغداد-INA
    جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە فوئاد حوسێن ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند عێراق بەدوای وەبەرهێنانی کەنداوی 25دا دەگەڕێت بۆ کۆکردنەوەی وەڵاتانی کەنداو.
    لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دەرەوه که لەلایەن ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وەریگرتوە دەڵێت " وەزیری دەرەوە لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس لەگەڵ شازادە فەیسەڵ بن فەرحان ئال سعود هاوتا سعودییەکەی کۆبویەوە،ئاماژەی بەوەدا کە لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی برا جگە لە تاوتوێکردنی بارودۆخی هەرێمی کەنداو و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.
    حوسێن ئاماژەی بە "قووڵی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و سعودیە" کرد و جەختیشی کردەوە" هەوڵ و کۆششی عێراق بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی کەنداو بە گشتی و عەرەبستانی عێراق و سعودیە بەتایبەتی، بەهۆی گرنگییە ستراتیشیەکەی بۆ عێراق.
    گوتیشی " عێراق بەدوای وەبەرهێنانی دبلۆماسی نافەرموونی کەنداوی 25دایە کە لەئێستادا لەشاری بەسرە ڕێکدەخرێت وەک بۆنەیەک بۆ کۆکردنەوەی برایانی کەنداو لەعیراق".
    لەلایەن خۆیەوە وەزیری دەرەوەی سعودیە سوپاسی خۆی دەرببڕیت بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە بۆ گفتوگۆکردن و بیروڕاگۆڕینەوە لەبارەی پەیوەندییەکانی عێراق و سعودیە و دوایین پێشهاتەکانی ئێستای ناوچەکەو پشتیوانی سعودیەشی بۆ هەوڵەکانی حکومەتی عێراق بۆ دیموکراسی ،ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: "هەڵکەوتەی جوگرافی عێراق و سەرچاوە بەردەستەکان دەبێتە کۆڵەکەیەکی گرنگ لە ناوچەکەدا و ئەو ڕۆڵەی کە دەتوانێت لە ئاستی هەرێمایەتیدا بیگێڕێت بەرزتر دەکاتەوە".
    ئاماژەی بەوەدا کە پێویستە کار بۆ پتەوکردنی پەیوەندییە ئابوورییەکانی نێوان هەردوو وڵات بکرێت و کۆمپانیاکانی سعودیە ئامادەن وەبەرهێنان لە ئابووری عێراقدا بکەن.