بەغداد/ INA
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆکاروباری پاراستنی کۆمەڵایەتی سەنا موسەوی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە ئاشکرایکرد کە ئاڕاستەیەکی حکومی لەئارادایە بۆ ئەنجامدانی هەڵمەتی گەڕان بەدوای هەژاراندا بەمیکانیزمێکی نوێ.
موسەوی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە وەزارەتی کار میکانیزمی نوێ بۆگەڕان بەدوای هەژاراندا پەیڕەودەکات و پشتیش بە ڕۆنووسی وەزارەتی پلاندانان دەبەستێت.
وتیشی کە هەر15 خێزان دراونەتە توێژەرێکی کۆمەڵایەتی، ئاماژەشی بەوەکرد کە هەندێک خێزانی هەژار خۆیان لەماڵپەڕی ئەلکترۆنی تۆمارنەکردووە.
هەروەها وتی ئەمڕۆ نزیکەی 14 هەزارخێزان
تۆمارکراون لەسەرجەم پارێزگاکانداو ئەوگەڕەکانەی کە هەڵمەتەکە دەیانگرێتەوە نەک کۆمەکی کۆمەڵایەتی بەڵکو پێویستیان بە خزمەتگوزاریش هەیە.