بەغداد/ INA
بەڕێوەبەری پەیوەندی وڕاگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆ عمید زیادقیسی بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند کە دواکەوتنی پڕۆژەی یەکخستنی تابلۆکانی ئۆتۆمبێل لەگەڵ کوردستان لەبەر هۆکاری گرێبەستەکان بووە، ئێستاش گرێبەستەکان مۆر دەکرێن و تابلۆکان پشکنینیان بۆدەکرێت، هەروەها قەیسی وتی کە هاتوچۆ لەگەڵ لایەنی مەدەنی گرێبەست دەکات نەک لەگەڵ لایەنی سەربازی و دواکەوتنەکەش لەبەر کێشەی هونەری بووە جگەلەڕەزامەندی نێوان وەزیری پێشوو و وەزیری ئێستا، ئاماژەشی بەوەکردکە وەزیر عبدالامیر شمری بەگرنگیەوە دەڕوانێتە ئەم مەسەلەیە.