بەغداد/ INA
پێکهاتەکانی خەڵکی باشیک ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە بەڵگەنامەی سیاسەتەگشتیەکانی پێکەوەژیانیان و دروستکردنی یەکەی کارگێڕیان واژۆکرد بەفەرمانی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی بەئامادەبوونی ڕاوێژکاری مافەکانی مرۆڤ زێدان خەڵەف.
بەڵگەنامەکە کەلەلایەن پێکهاتەکانی کریستیان و موسوڵمانان و شەبەک و ئێزدیەکان وژمارەیەک کەمینەی دی واژۆکرا پتەوکردنی بنەماکانی ئاشتی و پێکەوەژیان لەنێوان پێکهاتەکانی ناحیەی باشیک بەئامانج دەگرێت، پڕۆسەی واژۆکردنەکەش بەئامادەبوونی زیاتر لە 150 کەسایەتی خەڵکی باشیک و بەچاودێری ڕێکراوی UNDP و ڕێکخراوی نەجدەی شەعبی بەڕێوەچوو.
ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران لەلێدوانێکدا،بۆ ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی جەختی لەوەکردەوەکە کۆبوونەوەیەکیان لەگەڵ بەڕێوەبەری ناحیەی باشیک وبەڕێوەبەری پۆلیس ئەنجام داوگوێیان گرت لە سکاڵای هاووڵاتیان ووتیشی کە ئەم بەڵگەنامەیە لە شوێنەکانی دیکەی دەشتی نەینەوا واژۆدەکرێت تاکودەگاتە شنگال وحەویجە لەشاری کرکوک.