هەولێرـ INA
دوێنێ نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پێشوازى له‌برێت مەکگورک نێردەی سەرۆكی ئەمه‌ریكا بۆ كاروباری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئافریكا كرد كه به ياوه‌ريى شاندێكى باڵاى وڵاته‌كه‌ى، سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌ن.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی هەرێمی کەردستان لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕاگەیاند" له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا كه به‌ڕێز ئامۆس هۆكستاين، نێرده‌ى سه‌رۆكايه‌تيى ئه‌مه‌ريكا بۆ ژێرخانى جيهانى و ئاسايشى وزه و خاتوو ئالينا ڕۆنانۆوسكى، باڵيۆزى ئه‌مه‌ريكا له عێراق ئاماده‌ى بوون، دوايين پێشهاته سياسييه‌كانى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى ئه‌مه‌ريكا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانيان، دۆخى ناوخۆى هه‌رێمى كوردستان و پرۆسه‌ى يه‌كخستنى پێشمه‌رگه‌یان، تاوتوێ كرد.
لەلای خۆیەوە مه‌كگورك به‌رده‌واميى پشتيوانيى ئه‌مه‌ريكاى بۆ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و خواستى وڵاته‌كه‌ى بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ به‌غدا و هه‌ولێر و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له هه‌موو بواره‌كاندا، دووپات كرده‌وه، به‌تایبه‌تیش له بواری وزه و پاراستنی ئاسایشی وزه‌دا.
لاى خۆيه‌وه سه‌رۆك نێچيرڤان بارزانى، باسێكى وردى ده‌رباره‌ى دۆخى عێراق و هه‌رێمى كوردستان و هه‌وڵى چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان پێشكه‌ش كرد و دووپاتى كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ دامه‌زرانى حكوومه‌تى نوێى فيدراڵيى عێراق، ده‌رفه‌تێك بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان له‌سه‌ر بنه‌ماى ده‌ستوور و فيدراڵى هاتووه‌ته ئاراوه و له‌مباره‌يه‌وه هه‌رێمى كوردستان بۆ هه‌موو هاوكارييه‌ك ئاماده‌يه.
كه‌شناسی: له‌هه‌فته‌ی داهاتوو باران ده‌بارێت