سودانی پێشوازی لەڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناڤین وباکووری ئەفریقیا دەکات

سیاسی
  • 16-01-2023, 21:59
  • +A -A

    بەغداـ INA
    محەمەد شیاع سودانی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە، پێشوازی لەبرێت مەکگۆڕک ڕێکخەری کۆشکی سپی بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناڤین وباکووری ئەفریقیا،  نێردراوی سەرۆکی ئەمریکا جۆزێف بایدن کرد. 
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران لەڕاگەیندراوێکدا کەبۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕاگەیاند لەدیدارێکدا گفتوگۆکرا لەسەر پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و شێوازەکانی پتەوکردن و گەشەپێدانی لەسەر ئاست وبوارە جیاجیاکان، بەشێوەیەک کەلەخزمەتی بەرژەوەندیەکانی گەلی عێراق و ئەمریکادا بێت.
    لەلایی خۆیەوە بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران جەختی لەئاراستەی حکومەت کردەوە بۆ کردنەوەی ئاسۆی هاریکاری لەگەڵ وڵاتانی دۆست وبرا لەپێناو گەرەنتیکردنی بەرژەوەندیەکانی گەلی عێراق.
    هەروەها توانای هێزە ئەمنیەکان دووپاتکردەوە بۆ رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئەو سەقامگیریەی کەبەسایەی قوربانیدان لەسەر خاکی عێراق بەرجەستەکراوە.
    لەلایی خۆیەوە بەڕێز مەکگۆڕک پشتگیری وڵاتەکەی  دووپاتکردەوە بۆ سەرخستنی حکومەتی ئێستا، و بەردەوامی ویلایەتە یەکگرتووەکانی لەپێشکێش کردنی راوێژ بەهێزە عێراقیەکان لەشەڕی دژی داعش، هەروەها پێگیربوونی ئیدارەی ئەمریکا دووپاتکردەوە بەڕێکەوتنی ستراتیژی و چاکسازیەکانی حکومەتی عێراقی لەبواری وزە وژێرخانی ئابووری و رووبەربوونەوەی گۆرانکاریەکانی کەشوهەوا.
     مەکگۆڕک خۆشحاڵی وڵاتەکەی دەربڕی بەدەرئەنجامی کۆنگرەی بەغدا/2 و هەوڵەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەکانی بواری ژێرخانی ئابووری هاوبەش لەنێوان عێراق و دەوروبەری و سەردانی بەڕێز فوئاد حوسێن وەزیری دەرەوە کەبڕیارە بۆ واشنتۆن ئەنجام بدات لەپێناو سازکردنی کۆبوونەوەکانی لیژنەی هەماهەنگی باڵای ڕێکەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی لەنێوان هەردوو وڵاتدا.
    لەم دیدارەدا هەر یەک لەبەڕێزان ئامۆس هۆشتاین ڕێکخەری سەرۆکایەتی تایبەت بەژێرخانی ئابووری جیهانی و ئاسایشی وەزە وئەلینا ڕۆمانۆسکی باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق ئامادەبوون.