بەغداد/ INA
سەرۆک کۆمار عبداللتیف جمال ڕشید ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە بەرەوسویسرا بەڕێکەوت بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری داڤۆس.
بەیاننامەی نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت ئاماژەی بەوەداکە سەرۆک کۆمار بەیاوەری فواد حسین وەزیری دەرەوە بەرەو سویسرا بەڕێکەوتن بۆبەشداریکردن لە کۆڕبەندی ئابووری جیهانی داڤۆس.
بەیاننامەکە ئاماژەشی بەوەکردکە سەرۆک کۆمار لەمیانەی کۆڕبەندەکەدا بەشداریدەکات لە چەند کۆڕو دانیشتنێکی گفتوگۆدا بۆباسکردنی بابەتەکانی خۆراک و ئاسایش و گەشەپێدانی بەردەوام و بەشداری هەرێمایەتی بۆ پاڵپشتکردنی کەرتەکانی وزەو کشتوکاڵ و ئاو و کەشوهەواو بەرەنگاربونەوەی گەندەڵی و پێشخستنی ژێرخانی ئابووری وپاراستنی کۆمەڵگا.