بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی دووپاتی كردەوە كە سەركەوتنی پرۆسەی گەڕانی كۆمەڵایەتی پێشەكییەكە بۆ دانانی پارە لەڕێگەی بەئامانجگرتنی وردی هەژاران.
سودانی لە وتارێكیدا لە میانی كۆبوونەوەی دەستەی باڵا بۆ هەماهەنگی نێوان پارێزگارەكان كە پەیوەندییان بە هەرێمێكەوە نییە، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كرد و ڕایگەیاند : سەركەوتنی پرۆسەی گەڕانی كۆمەڵایەتی پێشەكییەكە بۆ دانانی پارە بە ئامانجكردنی هەژاران، ئاماژەی بەوەشكرد كە ئەو خێزانانەی كە پاراستنی كۆمەڵایەتی دەیانگرێتەوە وسەبەتەیەكی خۆراكی جیاواز لە بەشەخۆراك وەردەگرن.
ئاماژەی بەوەشكرد : تیمی هەوڵی خزمەتگوزاری دەچێتە موسەننا و میسان، ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو ناوچانەی زۆرترین پێویستیان بە خزمەتگوزارییە دەبێت دیاریبكرێن بۆ ئەوەی بخرێنە ناو كاری تیمی هەوڵی خزمەتگوزارییەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد : پێویستە لەكاتی بارانباریندا بچینە مەیدانەكە و هەموو هەوڵەكان كۆبكەینەوە بۆ ئامادەكردنی ناوچەكان، جەختیشیكردەوە : نابێت ڕێگە بدرێت هەر پرۆژەیەك پەكبخرێت و بەخێرایی تەواوكردنی بەدواداچوونی بۆ بكرێت.
سودانی لە وتارەكەیدا جەختی لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە دامەزراوە جۆراوجۆرەكانی دەوڵەت و پارێزگارەكان كردەوە.