بەغدا-INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری سەربازی دەستگیركردنی چوار تیرۆریستی لە پارێزگای ئەنبار ڕاگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاند : بە هەوڵی بێوچان و بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگریی دروستی فیرقەی (هەواڵگری و ئاسایش)ی فیرقەی دەیەم و بە هاوكاریی هەواڵگری و هێزەكان لە لیوای سی و هەشت و لیوای چل، بۆسەیەكی توند لە ناوچەكانی بازگەی شەهید بەسام و تەحەدی و شەهید ئەحمەد سەداك دانرا.
ئاماژەی بەوەشكردووە : ئۆپەراسیۆنەكە بووە هۆی دەستگیركردنی چوار تیرۆریست كە لەلایەن دەستەی دادوەرییەوە داواكراون بەپێی بڕگەكانی مادەی (4 تیرۆر)، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی بە شێوەیەكی پێویست ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون.