بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە ئەنجوومەنی نوێنەران ڕایگەیاند، بەغدا میوانداری سی و چوارەمین كۆنفرانسی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی و لیژنەكانی یاوەری دەكات، لە 23ی شوبات تا 26ی شوبات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ربەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نادووە و ڕایگەیاند: عێراق سەرۆكایەتی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی دەكات، لەگەڵ گواستنەوەی سەرۆكایەتی یەكێتییەكە بۆ عێراق، هەروەها محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمان راسپێردرا وەك سەرۆكی یەكێتی دەستنیشانكرا لە نۆی كانونی یەكەمەوە .
ئاماژەی بەوەشكرد : بەغدا میوانداری دەكات، لە 23ی شوبات تا 26ی شوبات، كارەكانی سی و چوارەمین كۆنفرانسی یەكێتی پەرلەمانی عەرەبی و لیژنەكانی یاوەری، بە بەشداری سەرۆكی ئەنجومەنەكان و ئەندام پەرلەمانەكانی عەرەبی كە ئەندامن لەو یەكێتییە، جگە لە زۆرێك لە ڕێكخراو و دامەزراوە پەرلەمانییەكان كە پێگەی چاودێریان لە یەكێتیدا هەیە.