بەغدا - INA
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی كۆمەڵێك بڕیاری تایبەت بە پڕۆژەكانی سەرجەم پارێزگاكانی دەركرد.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەمڕۆ یەكشەممە سێیەمین دانیشتنی دەستەی باڵای هەماهەنگی نێوان پارێزگارەكان كە پەیوەندییان بە پارێزگارییەكانی هەرێم نییە بەڕێوەچوو.
سودانی جەختی لەوە كردەوە، لە میانی دانیشتنەكەدا : پێویستی ئاراستەكردنی تەرخانكردنی پارێزگاكان بەپێی ئەولەویەتانەی لە بەرنامەی حكومەتدا هاتووە، هەروەها بەپێی ئەو نەخشەی هەژارییەی كە وەزارەتی پلاندانان ئامادەی كردووە، جەختیشیكردەوە : ئامادەبوونی پارێزگارەكان لە مەیدان و شوێنەكانی پڕۆژە بن و ڕێگە نەدان بە هیچ پچڕانێك یان دواكەوتنێك.
جەختی لەوە كردەوە : كاركردن و جێبەجێكردن لە 24 كاتژمێر لە ڕۆژێكدا، جا دوو ژەمی كاركردن بێت یان سێ ژەمی كاركردن لە ڕۆژێكدا، دوای ئەوەی تەرخانكردن و دامەزراندن و ئاسانكارییەكان بەردەست بوون و كۆبوونەوەی وەرزی لەسەر ئەو پڕۆژانەی كە لە قۆناغی تەواوبووندان.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە : لە دانیشتنەكەدا شایەتحاڵی گفتوگۆكردن بوو لەسەر ئەو بابەتانەی لە بەرنامەی كارەكەیدا بوون، كە پەیوەندییان بە پێشكەوتنی كار و جێبەجێكردنەوە هەیە لە پڕۆژەكانی گەشەپێدانی ناوچەكان، هەروەها پێداچوونەوە بە گرنگترین ئاستەنگەكانی ڕێكارەكان كە پێویستیان بە بڕیاردان هەیە لە ئاستی یاسادانان یان ڕێكخستن، دەركردنی ڕێنمایی تایبەت و بڕیاردان، بەپێی ئەو بابەتانەی كە خراونەتەڕوو سەبارەت بەو بابەتە لە بەڕێوەبردنی دۆسیەكانی ڕێگاكانی دەرەوە، كارمەندان و وێستگەكانی كێشكردنی محوەری، بڕیاردرا بە فەرمانی دیوانی لیژنەیەك پێكبهێنن بە سەرۆكایەتی ئەمینداریەتی گشتی بۆ كاروباری پارێزگاكان و بە ئەندامێتی نوێنەری ئەمینداریەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران - بەشی یاسایی و وەزارەتی ناوخۆ - بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆ، و بە نوێنەرایەتی وەزارەت لە بیناسازی و نیشتەجێكردن (بەڕێوەبەری گشتی ڕێگاوبان و پردەكان و بەڕێوەبەری یاسایی لە ڕێگاوبان و پردەكان)، و نوێنەری پارێزگاكانی (واست، بەسڕە، سەڵاحەدین، ئەنبار، موسەننا، بەغدا)، و لیژنەكە ئەمانەی خوارەوە ئەنجام دەدات : .
1- دیاریكردنی مەرجەكانی كاركردن بۆ ڕێگای سەرەكی و لاوەكی نێوان وەزارەت و پارێزگاكان.
2- لەبەرچاوگرتنی كاری وێستگەكانی كێشكردن.
3- گواستنەوەی هەمیشەییەكان.
بەمەبەستی تێپەڕاندنی ئاستەنگەكانی تایبەت بە هاوردەكردنی كلۆر، بڕیاردرا كە وەزارەتی دارایی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاو لە پارێزگاكان بابەتی پەیوەست بە كڕینی ئەم مادەیە لە چوارچێوەی بودجەی هەر بەڕێوەبەرایەتییەكدا دروستبكەن، سەربەخۆ لە بڕگەی ( كەرەستەی خاو)، و ساڵانە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە پارەدار دەكرێت، بە مەرجێك خشتە نوێكراوەكان لە چوارچێوەی سیستەمی ژمێریاری یەكگرتوودا بن.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی : لە دۆسیەی شایستەیی پارێزگاكان بۆ بڕی پترۆدۆلار بۆ ساڵانی پێشوو و پەرەپێدانی ناوچەكان و دەروازە سنوورییەكان، بڕیار دراوە كە وەزارەتی پلاندانان تەرخانكردنی پترۆدۆلار لە چوارچێوەی ڕەشنووسی یاسای بودجەی ساڵی 2023دا بخاتە نێو پڕۆژەی یاسای بودجەی 2023 بەپێی ئەو یاسایە ئەو بڕە پارانەی كە لەلایەن فەرمانگەی چاودێری داراییەوە وردبینییان لەسەر كراوە بۆ ساڵی 2021 و نێردراوە بۆ وەزارەتەكەی پێشوو و قەرزەكانی پێشوو بەپێی زۆری دارایی خشتەی بۆ دانراوە.
هەروەها وتی : لەبارەی پرسی ڕەوانەكردنی سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان بۆ خانەنشینی كاتێك تەمەنی یاسایی بۆ خانەنشینی تەواو دەكەن، بڕیاردرا كە پارێزگاكان پابەندبن بە بڕیاری ژمارە (90ی ساڵی 2021) نووسراوی فەرمانەگەی یاسایی لەئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران سەبارەت بە ڕەوانەكردنی سەرۆكی یەكە كارگێڕییەكان بۆ خانەنشینی كاتێك تەمەنی یاسایی بۆ خانەنشینی تەواو دەكەن.
ڕوونیشیكردەوە : لە چوارچێوەی چارەسەركردنی ئاستەنگەكانی بەردەم جێبەجێكردنی لامەركەزییەت لە كەرتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی بەگوێرەی بڕگەكانی ماددەی 45ی یاسای هەمواركراوی پارێزگاكان كە پەیوەست نین بە هەرێم ژمارە (21ی ساڵی 2008) ، بڕیاردرا گروپێكی كار بە سەرۆكایەتی ئەمینداریەتی گشتی كاروباری پارێزگاكان و بە ئەندامێتی هەندێك لە نوێنەرانی پارێزگاكان و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی پێكبهێنرێت.
1- دیراسەكردنی ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە كەرتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كە ناكۆكن لەگەڵ لامەركەزی كارگێڕی، یان ئەوانەی كە ڕێگرن لە پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان، پێشنیاركردنی ڕاسپاردەكانی پێویست، ئایا هەڵوەشاندنەوە یان هەمواركردنەوەی ئەو یاسایانە.
2- پێناسەیەكی ڕوون بۆ ڕۆڵ و بەرپرسیارێتی و پەیوەندییەكانی نێوان بەڕێوبەرایەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی و پارێزگاكان لەلایەك و لەنێوان بەڕێوبەرایەتی و پێكهاتەكانی كەرتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی كە گواستراوەتەوە بۆ پارێزگاكان لەلایەكی ترەوە و ڕوونكردنەوەی جۆر و ڕادەی پەیوەندی تەكنیكی نێوان بەڕێوەبەرایەتییەكانی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی لە پارێزگاكان و وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی.
لە ڕاگەیەندراوەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە: سەبارەت بە كاراكردنی كاری ئۆرگانەكانی هەماهەنگی ناوخۆیی لە نێوان پارێزگاكاندا، بڕیاردرا بەمانەی خوارەوە :
1- چالاككردنی كاری دەستەكانی هەماهەنگی لە سەرجەم پارێزگاكان.
2- پێدانی كۆپی كۆنووسی دەستە كانی هەماهەنگكارەكان بۆ ئەمینداریەتی گشتی كاروباری پارێزگاكان بەمەبەستی بەدواداچوون بۆ جێبەجێكردنی بڕیارەكانی.
لە درێژەی قسەكانیدا وتی: لە دۆسیەی كاراكردنی كۆكردنەوەی پارەی ئاو و ئاوەڕۆدا، بڕیار دراوە كە پارێزگارەكان پاڵپشتی جێبەجێكردنی گرێبەستی دانانی پێوەری ئەلیكترۆنی و كۆكردنەوەی كرێی ئاو و ژمارەدان بە ڕۆڵەكان بكەن و داهاتەكانیان بچێتە سەر پارێزگاكان.
ئاماژەی بەوەشكردووە :دەستەی باڵا بەردەوام بووە لە گفتوگۆكردن لەسەر ئەو بابەتانەی لە بەرنامەی كاردا بوون و ئەم بڕیارەی خوارەوەی دەركردووە:
1- تەرخانكردن یان تەرخانكردنەوەی ئەو باڵەخانانەی سەر بە وەزارەتەكانن، كە بە ماددەی (45) لە یاسای پارێزگا ژمارە (21ی ساڵی 2008 وەك هەمواركراو) دەیانگرێتەوە، لەم وەزارەتانەوە بۆ ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی داگیری دەكەن یان بۆ پارێزگاكان ئەگەر ئەوان كەسایەتی یاسایییان نییە، بە مەرجێك تەرخان بكرێن بۆ بەڕێوەبەرایەتییەكانی پێشووتر لەگەڵ مانەوەی خاوەندارێتی ئەم بینایانە بۆ لایەنە پەیوەندیدارەكان.
2- پارێزگاكان هەستان بە ژماردنی ئەو خانووبەرە دەكەن كە كرێیەكی هاوشێوەی هەیە بۆ ماوەی پێشووی داگیركردن، بە پشتبەستن بەو داوای یاساییانەی كە لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدارەوە تۆماركراون و دابینكردنی كۆپییەكی بۆ ئەمینداریەتی گشتی كاروباری پارێزگاكان، بۆ ئەوەی دەستەكە بتوانێت ڕێوشوێنی پێویست بگرنەبەر.