بەغدا -INA
ئەمڕۆ یەكشەممە دەستەی گومرگی دەستبەسەرداگرتنی 17 بارهەڵگری كەرەستەی سەرپێچی لە گومرگی ناوچەی ناوەڕاست ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ڕایگەیاندووە : بەڕێوەبەرایەتی گومرگی ناوچەی ناوەڕاست، بەشی لێكۆڵینەوە و بەرەنگاربوونەوەی قاچاخچێتی لە هەرێمی ناوەڕاست دەستیان بەسەر 17 بارهەڵگردا گرتووە كە كەرەستەی جۆراوجۆریان هەڵگرتبوو بە سەرپێچیكردنی كۆنتڕۆڵ و ڕێنماییەكانی جێبەجێكراو، ئاماژەی بەوەشكردووە ئەم ئۆپەراسیۆنانە بە بەدواداچوونی ڕاستەوخۆ و سەرپەرشتی بەڕێوەبەری گشتی یاساناس شاكر ئەلزوبەیدی ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشكردووە : بارهەڵگرەكان كەرەستەی (ساردكەرەوەی ناوەندی، تراكتۆر)یان هەڵگرتووە، ئاماژەی بەوەشكردووە ئۆپەراسیۆنەكە بە هاوكاری پۆلیسی گومرگی ئەنجامدراوە، چونكە هەموو ڕێوشوێنی یاسایی پێویست لە دژی سەرپێچیەكان بەپێی یاسای گومرگی ژمارە 23ی ساڵی 1984ی كارپێكراو .