وەزیری كۆچ و كۆچبەران: حكومەت گرنگی بە گەڕانەوەی ئاوارەكان دەدات بەتایبەتی جورف ئەلنەسر

ناوخۆ
  • 15-01-2023, 17:24
  • +A -A

    بەغدا - INA
    وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فایق جابرۆ ئەمڕۆ یەكشەممە دووپاتیكردەوە حكومەت گرنگییەكی زۆر بە دۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەكان و بەتایبەتی جورف ئەلنەسر دەدات.
    وەزارەتەكە لە ڕاگەیەندراوێكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تیاداهاتووە: ئەمڕۆ وەزیری كۆچ و كۆچبەران ئیڤان فائق جابرۆ گفتوگۆی كردووە لەگەڵ ژمارەیەك شێخ و كەسایەتییە دیارەكانی قەزای جورف ئەلنەسر بە سەرۆكایەتی شێخ موفەق ئەلجەنابی، دۆسیەی گەڕاندنەوەی ئاوارەكان خۆبەخشانە بۆ ناوچە ئازادكراوەكانیان و دابینكردنی ژینگەیەكی سەلامەت بۆ كۆتایی هێنان بە دۆسیەی ئاوارەیی و هەڵگەڕانەوەی لاپەڕەی ئاوارەیی و پاڵپشتیكردنی دۆسیەی سەقامگیری بۆ ئەوانەی دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
    ئاماژەی بەوەشكرد : بارودۆخی ئەو ئاوارانەی دانیشتووی ناوچەی بزەیبز لە پارێزگای ئەنبار گفتوگۆیان لەسەر كرا و دابینكردنی پێداویستییەكانیان و بەرزكردنەوەی ئاستیان لە هەموو ئاستەكاندا.
     جەختی لەوە كردەوە كە حكومەت گرنگییەكی زۆر بە دۆسیەی گەڕانەوەی ئاوارەكان دەدات، بەتایبەتی ئاوارەكانی جورف ئەلنەسر، ئاماژەی بەوەشكرد كە وەزارەت بەردەوامە لە پاڵپشتیكردنی ئاوارەكان لە ناوچە هەڕەمەكییەكان لەگەڵ هەموو پێداویستییە پێویستەكان، لەوانەش گۆڕینی چادرەكان بە شێوەیەكی وەرزی، جگە لە پێشكەشكردنی یارمەتی ماددی و خۆراك و پێدوایستی تری ماڵەوە.
    لەكاتێكدا شاندی عەشیرەتەكان ستایشی هەوڵەكانی وەزارەت و ئەو خزمەتەی بە خێزانە ئاوارەكان دەكات لە پێشكەشكردنی هاوكاری و پێداویستییە پێویستەكانیان و كاركردن بۆ هاندانیان بۆ گەڕانەوەیان بۆ ناوچە ڕەسەنەكانیان.