ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیران كۆی قەرزە گشتیەكانی عێراق دیاری دەكات

ئابوری
  • 15-01-2023, 16:53
  • +A -A

    بەغدا - INA- نەسار حاج
    ئەمڕۆ یەكشەممە ڕاوێژكاری دارایی سەرۆك وەزیران مەزهەر محەمەد ساڵح دووپاتیكردەوە كە یەدەگی دەرەكی لە عێراق زۆر بەرزە، هاوكات كۆی قەرزی گشتی دیاری دەكات.
    ساڵح بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وتی : كە قەرزی گشتی ناوخۆی وڵات لە ئێستادا بە نزیكەی 50 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت، كە خاوەندارێتیەكەی بە تەواوی سەر بە سیستەمی بانكی حكومەتە (واتە قەرزەكانی ناو ئامێری حكومەت و نەك لە دەرەوە ).
    ئاماژەی بەوەشكرد: 63%ی قەرزی ناوخۆی گشتی لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقەوەیە و نوێنەرایەتی سەروەت و سامانی ناوخۆیی دەكات لە پێكهاتەی بودجەی بانكی ناوەندیدا، ئاماژەی بەوەشكرد : پاشماوەی قەرزە ناوخۆییەی كە دەمێنێتەوە لەلایەن سێ بانكی سەرەكی حكومەتەوەیە بەرێژەی سوودی ساڵانە لە نێوان 2-3%.
    ئاماژەی بەوەشكرد : ئەو قەرزە دەرەكییە كاریگەرەی كە دەبێت لەماوەی ساڵی 2023ەوە بدرێت، لە 20 ملیار دۆلار تێپەڕناكات، واتە كۆی قەرزی گشتی لە ئێستادا بە نزیكەی 70 ملیار دۆلار مەزەندە دەكرێت و تەنها ڕێژەی لەسەدا 30% پێكدەهێنێت بۆ 35%ی بەرهەمی ناوخۆیی گشتی وڵات، كە ڕێژەیەكی زۆر سەلامەتە و بە بەراورد لەگەڵ ڕێژەی ستاندارد یان ستانداردی نێودەوڵەتی كە 60%.
    لە درێژەی قسەكانیدا وتی : كارایی یەدەگی دەرەكی وڵات زۆر بەرزە و پابەندبوونی قەرزی دەرەكی بە 5 هێندە دەگرێتەوە، كە ئەمەش ڕێژەیەكی ستانداردی بەرز و دڵنیاكەرەوەیە و ڕەنگدانەوەی بەهێزی باری دارایی عێراقە، ئاماژەی بەوەشكرد : میكانیزمی دانەوەی قەرزی ناوخۆیی و قەرزە دەرەكییەكان لە ڕێگەی تەرخانكردنی ساڵانەدا ڕوودەدەن كە لە بودجەی فیدراڵیدا پەسەندكراون.
     لە درێژەی قسەكانیدا وتی : سیاسەتی دارایی لە عێراق بەرەو پشت بەستن بە بنەمای بەرزەفتی دارایی هەیە، كە لەسەر بنەمای كۆی گشتی قەرزی گشتی كەڵەكەبوو قەرەبوو دەكرێتەوە، بە بەرتەسككردنەوەی كورتهێنانی ساڵانە لە بودجەی گشتی فیدراڵی و كردنی ئەو قەرزەی كە لە كاتی پێویستدا لە چوارچێوەی ئەو قەرزەدا دروست دەبێت بە ڕێژەی ستاندارد، بەجۆرێك كە قەرزی گشتی نوێ ساڵانە لە 3% زیاتر نەبێت.