كاساس: ئامادەین و لە قەتەڕ ناترسین

وەرزش
  • 15-01-2023, 16:49
  • +A -A

    بەسڕە - INA- حسێن عەمار
    ئەمڕۆ یەكشەممە ل هۆڵی تایبەتی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی لە ژووری كۆنفڕانسی هۆتێل مەناوی پاشا بۆ یاری نێوان هەڵبژاردەی عێراق و هاوتا قەتەرییەكەی ئەنجامدرا كە سبەی دووشەممە لە قۆناغی پێش كۆتایی لە كەنداوی25 بەڕێوەدەچێت بە ئامادەبوونی ڕاهێنەر جیسوس كاساس.
    كاساس لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو ڕایگەیاند : شانازییە سەركەوتن بۆ قۆناغی پێش كۆتایی كەنداوی 25ی بەسڕە، بەتایبەتی دوای ئەو ئاستەی یاریزانەكانمان لە یاری كۆمەڵەكەدا دەركەوتن لە قۆناغی یەكەم، ئاماژەی بەوەشكرد كە هەڵبژاردەی قەتەڕ یەكێكە لە تیپە بەهێزەكان، بۆیە ئەنجامدانی هەر هەڵەیەك لە پاڵەوانێتییەكە دەرماندەكات.
    كاساس لە درێژەی قسەكانیدا وتی: هەموو یاریزانەكان ئامادەن بۆ یاریكردن و هیچ یاریزانێكی سەرەكی نییە، كۆی گشتی 23 یاریزان كە لە ئێستادا ئامادەن هەموویان یاریزانی سەرەكین، بەڵام هەندێكجار هەندێك یاریزان لە یارییەكەدا باشترن لە هەندێكی تر، بۆیە ئەو یاریزانانە هەڵدەبژێرم كە ئامادەن و ئامادەیە بۆ ئەم ئەركە، و هەر یاریزانێك كەسایەتییەكی جیاوازی هەیە و لە هەژمار و دیدی من یاریزانی سەرەكی یان یەدەگ نیە.