بەغدا- INA
بانكی ڕەشید ئەمڕۆ یەكشەممە كۆنتڕۆڵی فرۆشتنی دۆلار بە هاووڵاتیان بە نرخی 1465 دینار ڕاگەیاند.
بانكەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و ئاماژەی بەوەكردووە : سێ لق لە بەغدا رێنمایی كراون بۆ پێشوازی هاووڵاتیان كە لقی سەرەكی/ یەڕموك/ ڕاغیبە خاتوونە.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئەوانەی دەیانەوێت بكڕن كە خاوەن كارتی نەخیلن، ڕاستەوخۆ بڕە پارەكە دەخەنە ناو كارتەكەیەوە، سەبارەت بەوانەی كارتیان نییە، بەپێی بەڵگەنامە فەرمییەكان بۆیان دەردەچێت.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا : بڕەكە دەبێتە (10 هەزار) دۆلار تەنها وەك سنوورێك بۆ گەشتیارانی دەرەوەی عێراق ، ئاماژەی بەوەشكرد كۆی بڕی كڕینی (14,650,000) دینارە، و هیچی تر.