بەغدا- INA
ئەمڕۆ یەكشەممە بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگری دەستگیركردنی باندێكی مەترسیداری ڕاگەیاند كە لە دوو پارێزگا كوشتن و دزییان ئەنجامداوە.
لە بەیاننامەیەكی بەڕێوەبەرایەتییەكەدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە و تێیدا هاتووە : دەزگای هەواڵگری و لێكۆڵینەوەی فیدراڵی لە وەزارەتی ناوخۆ بە ئۆپەراسیۆنێكی چۆنایەتی باندێكی مەترسیداریان كردە ئامانج كە لە پارێزگاكانی زیقار و میسان چالاكییان دەكرد كە تاوانی كوشتن و ڕفاندن و دزیكردنیان لە دژی هاووڵاتیانی بێتاوان ئەنجامداوە و فەرمانی دەستگیركردن و لێكۆڵینەوەی بنەڕەتییان بەرامبەر ئەم تاوانانە دەركراوە، بەڵام خۆیان لە چاوی دەزگا ئەمنییەكان دەشارنەوە و بە ناسنامەی ساختە لەنێوان هەردوو پارێزگاكەدا دەگەڕان.
ئاماژەی بەوەشكرد : دەزگای هەواڵگری توانی چاودێری جموجۆڵەكانیان بكات، و دوای پلاندانان بۆ ئۆپەراسیۆنەكە جێبەجێكردنەكە ئەنجامدرا، هەوڵەكانیش بووە هۆی دەستگیركردنی 7 تۆمەتبار لە پارێزگای میسان دوای پێكدادان لەگەڵیان بە چەكی ئاگرین، وەك چۆن ئەو چەكانە بوون دەستیان بەسەردا گیراوە لە دەستیاندا، جەختیشی لەوە كردەوە كە هەموو ڕێوشوێنە یاساییە پێویستەكان گیراوەتەبەر.