بەغدا - -INAهەندرێن مەكی
ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق محمد شیاع سودانی گەیشتن بە پلانێكی كاری هاوبەش لەگەڵ ئەڵمانیا دووپاتكردەوە كە هاوبەشییەكی ئابووری دادەمەزرێنێت.
سودانی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: سەردانەكە بۆ ئەڵمانیا بەرهەمدار بوو، وەڵامێكیشمان لە لایەنی ئەڵمانیەوە دۆزیەوە، ئاماژەی بەوەشكرد : سەردانەكە پێشتر لەڕووی دۆسیەكاتە وە بۆی ئامادەكرابوو.
ئاماژەی بەوەشكرد : لێكگەیشتن و پلانی كاركردنی هاوبەش گەیشتوونەتە ئەنجام، كە بەدڵنیاییەوە هاوبەشییەكی ئابووری دادەمەزرێنێت.
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیران سەردانێكی كردبوو بۆ ئەڵمانیا، لەوێ لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا چاوی بە راوێژكاری ئەڵمانی ئۆلاف شوڵتز كەوت، هەروەها چاوی بە ژمارەیەك بەرپرس لە ئەڵمانیا كەوت، هەروەها یاداشتێكی لێكتێگەیشتن لەگەڵ كۆمپانیای سیمێنسی ئەڵمانی ئامادەكرا بۆ زیادكردنی بەرهەمهێنانی وزە و باشتركردنی پرۆسەی گواستنەوە و دابەشكردن و كەمكردنەوەی بەفیڕۆدان.