وەزیری تەندروستی پلانێك بۆ پڕكردنەوەی كەمیی دەرمان ڕادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • 15-01-2023, 13:34
  • +A -A

    كەربەلا - INA- عەباس رەحیمی
    ئەمڕۆ یەكشەممە وەزیری تەندروستی د.ساڵح حەسناوی پلانێكی بۆ پڕكردنەوەی كەمیی دەرمان ڕاگەیاند، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە گرێبەستی دەرمانەكان ئامادەن بۆ واژۆكردن و چاوەڕوانی پەسەندكردنی بودجەیە.
    حەسناوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: دۆسیەی دەرمان یەكێكە لە دۆسیە زۆر مەترسیدارەكان،ئەمەش لە یەكەم ڕۆژی  وەرگرتنی پۆستەكەی و دەستبەكاربوونیەوە پلانێكی داڕشتووە بۆ چارەسەركردنی ئەو كەمییە گەورەیەی بەتایبەتی  ئەو دەرمانانەی ژیانی رزگار دەكات ، ئاماژەی بەوەشكرد كە هەوڵەكان بەردەوامن بۆ دابینكردنی دەرمان و پڕكردنەوەی كەمییەكە.
    ڕوونیشی كردەوە : ئەگەر بودجە پەسەند بكرێت فۆرماتێكی جیاواز بۆ ئەم دۆسیە دەبێت، جەختیشی كردەوە ئێستا وەزارەت دەستی كردووە بە ئامادەكاری بۆ دۆسیەی دەرمان بۆ ساڵی 2023، هەروەها سەرجەم گرێبەستەكان ئامادەن بۆ واژۆكردن و چاوەڕوانی پەسەندكردنین لە بودجەدا.
    ئاماژەی بەوەشكرد : پێشكەوتن لە دەرمانەكاندا هەیە، لە سەرەتای ئەمساڵیشەوە كۆمپانیای گشتی دەرمان و سیستەمی بەڵێندەرایەتی پەرەی پێدراوە، هەروەها هەندێك دەرمان لە ئێستاوە دەستیان بە گەیشتن كردووە، بەتایبەتی دەرمانی شێرپەنجە و دەرمانی ڕزگاركەری ژیان.
    محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق جەختی لە گرنگی خۆجێیكردنی پیشەسازی دەرمان كردەوە، هەروەها گرنگیدان بە چینە هەژارەكان و دابینكردنی دەرمان و پێداویستی پزیشكی هاوتا لەگەڵ داهاتە سنووردارەكانیان.
    دوێنێ شەممە وەزیری تەندروستی ژمارەیەك دامەزراوەی تەندروستی لە شاری ئیمام حسێن (د.خ) لە پارێزگای كەربەلا كردەوە.