بە ژمارە.. ژمارەی هاتوان لە ڕێگەی بەندەرەكان بۆ پاڵەوانێتی كەنداو 25

ناوخۆ
  • 15-01-2023, 12:45
  • +A -A

    بەغدا -   INA
    ئەمڕۆ یەكشەممە سەرۆكی دەستەی دەروازە سنوورییەكان لیوا عومەر ئەلوائیلی،ژمارەی ئەو كەسانەی كە گەیشتوونەتە پارێزگای بەسڕە ئاشكرا دەكات، كە میواندارێتی بیست و پێنجەمین پاڵەوانێتی كەنداو دەكات.
    ئەلوائیلی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند : ژمارەی هاتنی گەشتیاران لە رێگەی فڕۆكەخانەی بەسڕە لە 28-12-2022 تا شەوی ڕابردوو گەیشتووەتە 16 هەزار و 874 كەس، ئاماژەی بەوەشكرد : ژمارەی هاتنی لە بەندەری سەفوانەوە لە 28-12-2022 تاوەكو شەوی ڕابردوو شەممە گەیشتە  38,527 كەس ، بەمەش كۆی گشتی هاتوان لە دەرەوەی وڵات گەیشتە 55,402هەزار كەس.
    ئەلوائیلی ئاماژەی بەوەشكردووە : ئەوانەی هاتوون پێكهاتووە لە یاریزانانی هەڵبژاردەكان و و شاندە فەرمییەكان و كەناڵە میدیاییەكان و هاندەران دابەشكراون.