وردەكاری تەواوی هەڵمەتی گەڕانی كۆمەڵایەتی كەسەرۆكی حكومەتەوە دەستیپێكردوەە

ناوخۆ
  • 15-01-2023, 11:33
  • +A -A

    بەغدا -  INA
    ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وردەكاری تەواوی هەڵمەتی گەڕانەكە بڵاودەكاتەوە بۆ ئەوەی ئەو كەسانەش بگرێتەوە كە شایستەی تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتین كە محمد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەستپێكردنی ڕاگەیاند.
    كەمپەینەكە نزیكەی یەك ملیۆن و 800 هەزار خێزان لەخۆدەگرێت و ئەم هەڵمەتە بەشێكە لە بەرنامەی حكومەت كە گرنگی بە چارەسەركردنی هەژاری دەدات وەك یەكێك لە دیارترین ئەولەویەتەكان.
     ئەوەش دوای ئەوە هات كە محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، لە سێیی ئەم مانگەداكۆبوونەوەیەكی لەگەڵ سەرۆك و بەڕێوەبەرانی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی بۆ پاڵپشتیكردنی سودمەندانی هاوكاری و هەژاران ئەنجامدا، لەو ماوەیەدا وادەی دەستپێكردنی هەڵمەتەكەی راگەیاند.
    ڕۆژی چواری ئەم مانگە سەرۆكی حكومەت لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، دوو ملیۆن و 700 هەزار كەس لە ڕێگەی هاوكاری كۆمەڵایەتییەوە دەیانگرێتەوە، كە لە ڕۆژی یەكشەممەوە دەستیپێكردووە.
    كەمپەینەكە توێژە جیاوازەكانی هاوكاری كۆمەڵایەتی لەخۆگرتبوو.
    ژمارەی ئەو خێزانانەی كە بێ دەرامەتن – 110،229
    توێژیخاوەن پێداویستییە تایبەتەكان و پێویستی تایبەت 143365
    بێوەژن 46963
    تەڵاقدراوەكان 81102
    هاوسەری ونبوو 2426
    كۆچكەرەكان 11250
    كچی قەیرە 29988
    سینگڵەكان 33711
    هەتیو 15061
    خێزانی زیندانی بەجێهشتوو 6582
    سودمەندان لە ڕۆڵی شوێنی داڵدەدان 298
    نەوجەوانان سزای یان بەسەردا سەپێنراوە 1299
    خوێندكاری هاوسەرگیری كردووە  14756
    ئەو خێزانەی داهاتیان نییە 1,249,056
    كۆی گشتی 1,746,086