بەغدا - INA- ویسام مەلا
ئەمڕۆ یەكشەممە ڕاوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق زەینەب ئەلموسەوی ڕایگەیاند كە هەڵمەتی بەشداریكردنی ئەو كەسانەی شایستەی پاراستنی كۆمەڵایەتین هەموو پارێزگارەكان دەگرێتەوە، هاوكات ئاماژەی بەوەدا كە وەزیری كار، ئەحمەد ئەسەدی، بەشداری دەكات لە هەڵمەتەكەدا.
ئەلموسەوی بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ گەورەترین هەڵمەت بۆ بەشداریكردنی سودمەندان لە چوارچێوەی دەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی دەستیپێكرد، لە سەرجەم پارێزگاكانی عێراق و لە هەژارترین ناوچەكان، بەپێی ئامارەكانی وەزارەتی پلاندانان.
ئاماژەی بەوەشكرد : كەمپینەكە بەشێكە لەو بەرنامەی حكومەت كە لەلایەن سەرۆك وەزیرانەوە دووپاتیكردەوە بۆ ئەو كەسانەیە كە زۆر شایستەن تا تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتی بیانگرێتەوە، ئاماژەی بەوەشكرد : وەزیری كار و كادیرە پێشكەوتووەكانی وەزارەت جگە لەوەش بەشداری كەمپینەكە دەكەن بۆ توێژەران بۆ ئەوەی روماڵی ناوچە بگرێتەوە كە گشتگیرە و توێژینەوەی مەیدانی ئەنجام بدەن.
جەختی لەوە كردەوە كە ئەم ناوچانە پێویستیان بە ژێرخانی هەیە، لێكۆڵینەوەیەك لە بارودۆخی ژیانی خێزانەكان و دابینكردنی یارمەتییەكان بۆ خێزانە هەژارەكان، ڕوونیشیكردەوە كە بنكەدراوە یەك ملیۆن و 700 خێزان لەخۆدەگرێت، توێژەران دەتوانن لە ماوەی دوو مانگدا لە هەموو خێزانەكان بگەڕێن لەسەرجەم پارێزگاكانی عێراق.