بەغداد- INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی لە تویتێكدا كەدواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدوایهات و ڕایگەیاند : بە بەرەكەتی خوای گەورە ئەمڕۆ دەست بە گەورەترین هەڵمەتی گەڕان دەكەین لەناو تۆڕی پاراستنی كۆمەڵایەتیدا.
وەكو پێگیربوونێك بەجێبەجێكردنی كارە لەپێشینەكانی ناو بەرنامەی حكومی بۆ پشتگیریكردنی چینی هەژار ونەدار لەناو كۆمەڵگا، هەروەها لەپێناو زیاتر كەمكردنەوەی كێشەكانیان و بەرجەستەكردنی شێوەی ژیانێكی خۆشگوزەران بۆیان، ئەمڕۆ یەك شەممە لەسەر راسپاردە ولەژێر چاودێری راستەوخۆیی بەڕێز محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، گەورەترین هەوەی گەرانی مەیدانی كۆمەڵایەتی بەبەشداری (2000) لێكۆلەر لەدەستەی پاراستنی كۆمەڵایەتی لەوەزارەتی كار دەستیپێكرد، بەمەبەستی كۆكردنەوەی زانیاری و داتایی پێویست لەسەر (1746086) خێزان كەبەرێگای پەنچەرەی ئەلیكتۆرنیەوە داوایی وەرگرتنی بیمەی كۆمەڵایەتیان كردووە.
ئەم هەوەی گەران و لێكۆلینەوە هاوتەریبە لەگەڵ تەواوكردنی داخلی كردنی داتاكانی زیاتر لەملیونێك و (500) هەزار خێزانی دیكە كەبیمەی كۆمەڵایەتی لەسیستەمی زیادكردنی كەل وپەلی سەبەتەی خۆراكر وەردەگرن كەلەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە بڕیار لەسەردراوە و وەرگرتنیش لەم مانگەوە دەستپێ دەكات.
دەستپێكردنی ئەم هەوە كۆمەڵایەتییە پێگیربوونی حكومەت دەسەلمێنێت بۆ دانانی سنوورێك بۆ دیاردەی هەژاری و چارەسەركردنی كاریگەریەكانی قەیرانی ئابووری.
كهشناسی: لهههفتهی داهاتوو باران دهبارێت