بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە"هەیام یاسیری" وەزیری گەیاندن،دەستپێکردنی خزمەتگوزاری ئینتەرنێتی پاڵپشتیکراوی ڕاگەیاند" کە لە ١ی شوباتی داهاتووەوە دەستپێدەکات، هاوکات هۆکاری خراپی خزمەتگوزاریی ئینتەرنێتی ئێستای لە وڵات دیاریکرد.
"یاسیری" لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کە لە بەغدا بەڕێوەچوو، و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو، ڕایگەیاند"وەزارەت ئینتەرنێتی پاڵپشتکراوی 10 گیگابایتی بەخۆڕایی بۆ هەر خێزانێک دابین دەکات، وەک پشتگیرییەک بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکان.
ئاماژەی بەوەشکرد"10 گێگابایت بەخۆڕایی بۆ خێزانە هاوبەشەکان دابین دەکەین، هەروەک نرخی 100 گێگابایت بە 15 هەزار دینار بەخێرایییەکی زۆرەوە دیاریکراوە،و هاوڵاتیانیش دەتوانن پێویستی خۆی بۆ خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دیاری بکات.
راشیگەیاند"کە ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە لە یەکی شوباتەوە دەستپێدەکات، و وەزارەتیش ئەپڵیکەیشنێکی تایبەت پێشکەش دەکات بۆ پێوانەکردنی توانا و خێرایی، و وەرگرتنی ئاگادارکردنەوە یان نوێکردنەوە لە ئەگەری تەواوبوونی بەشداریکردنەکە.
و لە درێژەی قسەکانیدا وەزیری گەیاندن وتیشی "خزمەتگوزاری پێشووی کۆمپانیاکان هەر ماوە، و هاوڵاتی ئازادە لەنێوان بەشداریکردنی ئێستا یان هەر هاوبەشی کردنێک.
جەختیشی کردەوە " کە بریکار ناچار ناکرێت بۆ هیچ بەشداریکردن و هاوبەشیەک .
هەروەک داوای لە هاوڵاتیان کرد "پەیوەندی بە ژمارە سکاڵاکانەوە بکەن بۆ ئەوەی بریکارەکان لێپرسینەویان لەگەڵدا بکرێت.
روونیشیکردەوە" کە "هۆکارەکانی خراپی خزمەتگوزاری ئینتەرنێت دەگەڕێتەوە بۆ بەشداریکردنی زیاتر لە بەشداربوویەک بە پلەیەکی دیاریکراو و تێکەڵکردنی بەشداریکردنی چەند ماڵێک بۆ یەک هێلی بەشداریکردن.
هەروەک هۆکارێکی تریشی گەراندەوە بۆ خراپی خزمەتگوزاریی، بەهۆی بوونی ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیای بێ مۆڵەت کە لە 100 کۆمپانیا زیاترە، و هیچ گرێبەستێکمان لەگەڵیان نییە بۆ ئەوەی لێپرسینەوەیان لەگەڵ بکەین.