بەغداد/ INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی دارایی رایگەیاند " کە هێشتا ڕەشنووسی یاسای بودجە لە پرۆسەی ئامادەکردندایە، ئەو زانیاریانەش ڕەتدەکاتەوە کە سەبارەت بە داهات و خەرجییەکان لە سۆشیال میدیا بڵاو کراونەتەوە.
لە بەیاننامەیەکی وەزارەت، کە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە ، تیاتدا هاتوە " وەزارەتی دارایی ئاگاداری ئەو زانیارییە ناڕاست و نادروستانەیە کە لە سۆشیال میدیا بڵاودەکرێنەوە،سەبارەت بە قەبارەی خەرجییەکان و داهاتەکان لە چوارچێوەی ڕەشنووسی یاسای بودجەی گشتی بۆ ساڵی ٢٠٢٣.
بەیاننامەکەی وەزارەتی دارایی پشتڕاستی کردۆتەوە،کە "ئەو زانیاریانە لە کۆمەڵێک پێشنیار زیاتر نین کە لەلایەن وەزارەتەکان و لایەنە ناپەیوەندیدارەکانەوە وەرگیراون، و رەشنوسی کۆتایی ناوەڕۆکی یاسای بودجە نییە.
بەیاننامەکەی وەزارەتی دارایی ئاماژە بەوەشکردوە ، کە تا ئێستا پرۆژە یاسای بودجە لە قۆناغی ئامادەکاریدایە،گفتوگۆکانیش لەو بارەوە بەردەوامە لەگەڵ لایەنە جیاوازەکان بۆ گەیشتن بە ئامادەکردنی رەشنوسی یاسای بودجە دوای ئەوەی مەنهەجی حکومەتی تێدا جێگیر دەکردێت کە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەندی کردووە، و ئامادەکردنی ڕەشنووسی کۆتایی پڕۆژەکە و دواتر پێشکەشی ئەنجومەنی نوێنەران دەکرێت.
لە درێژەی بەیاننامەکەدا هاتووە"کارەکان بەردەوامن بۆ ئامادەکردنی ڕەشنووسی کۆتایی بودجە وەک ئامادەکارییەک بۆ پێشکەشکردنی بە ئەنجومەنی وەزیران، دوای پێشنیاری کۆتایی وەزارەتەکان و ڕای گشتی و پسپۆڕان و لەبەر چاوگرتنی سەرجەم کەرتە جیاوازەکان.
هەروەک وەزارەت داوا دەکات کە زانیاری و هەواڵ لە سەرچاوە فەرمییە ناسراوەکانییەوە وەربگرن، لە ڕێگەی ماڵپەڕی وەزارەت و پەیجە فەرمییە پەسەندکراوەکانەوە.